هەرێمی کوردستان و بەریتانیا هاوڕان لەسەر رووبەڕووبوونەوەی کۆچی نایاسایی

ئەمڕۆ دووشەممە، 19ـی تشرینی یەکەمی 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جۆناسان پاوڵ راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی بەريتانيا کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و کونسوڵی گشتیی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، بیروڕا لەبارەی دۆخی ئەمنیی و گشتی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا. هەردوولا هاوڕابوون لە سەر پێویستی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و هاریکاری و هاوئاهەنگیی لە نێوان هەرێمی کوردستان و بريتانيا، بە تایبەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆچی نایاسایی. 

لە بەشێکی دیکەی گفتۆگۆکاندا ، باس لە هەوڵ و گفتوگۆکانی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرا.