پۆلیسی هەولێر ئەو پارێزەرەی دەستگیر کرد کە لەناو دادگادا دەمانچەی دەرهێنابوو
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی ئەو پارێزەرەی راگەیاند، دوێنێ لە کاتی دەمەقاڵێیەکدا لەناو بینای دادگای هەولێر دەمانچەی دەرهێنابوو و هەڵاتبوو.
پۆلیسی هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند: دوێنێ یەکشەممە رێکەوتی 18ـی تشرینی یەکەمی 2026 کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆ، لەناو دادگای هەولێر لە نێوان دوو پارێزەر بە ناوەکانی (ی. ز. م) و (س. ع. ح) دەمەقاڵێ دروست بوو.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە: بۆ ئەم مەبەستە ئەفسەر و کارمەندانی پۆلیسی دادگا دەستبەجێ هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکەیان دا، بەڵام یەکێک لە پارێزەرەکان بە ناوی (ی. ز. م) دەمانچەی دەرهێنا و لە شوێنی رووداوەکە هەڵات.
پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەمڕۆ تۆمەتبارەکە دەستگیر کرا و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخرا، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (31/406) لە یاسای سزادان (تایبەت بە هەوڵی کوشتنی بەئەنقەست) راگیراوە.