ئۆزگور ئۆزەل: هێنانەپێشەوەی هەڵبژاردن بە هەفتەیەک یان مانگێک قبووڵ ناکەین

ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی پارتی نوێ هەڵوێستی پارتەکەی لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە تورکیا ڕاگەیاند و جەختی کردەوە، بە هیچ شێوەیەک پێشخستنی وادەی هەڵبژاردن بۆ تەنیا مانگێک یان هەفتەیەک بە هەڵبژاردنی پێشوەختە دانانێن و قبووڵی ناکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە، 19ـی تشرینی یەکەمی 2026، ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی پارتی نوێ رایگەیاند:هەڵوێستی ئێمە تەواو روونە؛ ئەگەر تەنیا مانگێک یان هەفتەیەک وادەی هەڵبژاردن پێش بخەن، ئێمە قبووڵی ناکەین. بۆچی ئێمە دەڵێین هەڵبژاردنی پێشوەختە؟ کاتێک هاووڵاتییان هەڵبژاردنیان بوێت، سەبر و تەحەمولیان نەمابێت و دەسەڵاتیش توانای بەڕێوەبردنی نەمێنێت، ئەو کاتە هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام دەدرێت.

سەرۆکی پارتی نوێ ئاماژەی بە دۆخی ئابووری و قەیرانەکان کرد و گوتی: ئەگەر بڵێن لە پرسی سندووقە داراییەکان و بۆرسەدا تووشی شەرمەزاری و شڵەژان بووین، برسییەتی و هەژاری تەنگی بە خەڵک هەڵچنیوە، وەرن دوای 60 رۆژ یان لە مانگی ئاداردا هەڵبژاردن بکەین، ئەو کاتە ئێمە پشتیوانی دەکەین.

ئۆزگور ئۆزەل جەختیشی کردەوە، ئەگەر هەڵبژاردنەکە بخەنە تەنیا هەفتەیەک پێش وادەی ئاسایی خۆی، ئێمە ئەمە قبووڵ ناکەین و بە هەڵبژاردنی پێشوەختەشی دانانێین.