لە راپەڕین یەکەمین کۆنفرانسی بایۆڤێت بەڕێوەدەچێت

یەکەمین کۆنێفڕانسی زانستیی بایۆڤێت بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی خۆراک و بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییە نوێیەکان لە راپەڕین دەستپێدەکات، کە وەک گەورەترین کۆبوونەوەی زانستیی پسپۆڕانی بواری ڤێتێرنەری لە هەرێمی کوردستان دادەنرێت.

سێشەممە، 20ی تشرینی یەکەمی 2026، یەکەمین کۆنفێرانسی زانستیی بایۆڤێت دەستپێدەکات، ئامانجی کۆنفێڕانسەکە پاراستنی ئاسایشی خۆراک و بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییە نوێیەکانە و بە گەورەترین کۆبوونەوەی زانستیی پسپۆڕانی بواری ڤێتێرنەری لە هەرێمی کوردستان دادەندرێت.

کۆنفرانسی زانستیی بایۆڤێت 2026 بە چاودێریی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری، هەروەها سەندیکای پزیشکانی ڤێتێرنەریی کوردستان رێکدەخرێت.

ئەم دەستپێشخەرییە زانستییە ئامانجییەتی وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە کە چۆن کەرتی سامانی ئاژەڵ، ماسی و پەلەوەر لە هەرێمی کوردستان بەرەو قۆناخێکی پارێزراوتر و گەشەسەندوو ئاراستە بکرێت.

بە بەشداریی کۆمەڵێک لە توێژەر و پسپۆڕی باڵا، کارنامەی کۆنفرانسەکە لە چوارچێوەی دوو پانێڵ و شەش سیمیناری تایبەتمەنددا بەڕێوەدەچێت. تەوەرەکان تیشک دەخەنە سەر نوێترین رێکارەکانی چارەسەری و داڕشتنی ستراتیژێکی پتەو، تا بەرهەمی خۆماڵی لە بەردەم پەتا مەترسیدارەکاندا بپارێزرێت و کەرتی ئاژەڵداریی لە هەرێمی کوردستان پشتیوانییەکی زانستیی بەهێز وەربگرێت.