مەسرور بارزانی: پاراستنی فرەچەشنیی زیندەیی نیشتمانەکەمان ئەرکی هەموو لایەکمانە
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: پڕۆژەی فرەچەشنیی زیندەیی کوردستان، ئاژەڵ و رووەکی جۆراوجۆر تۆمار دەکات و پاڵپشتییەکی گەورە دەبێت بۆ توێژینەوەی زانستی و هەوڵەکانی پاراستنی ژینگە و رووەک و ئاژەڵەکانی کوردستان.
ئەمڕۆ سێشەممە، 20ـی تشرینی یەکەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمێکدا پڕۆژەی "فرەچەشنیی زیندەیی لە کوردستان" راگەیاند.
سەرۆکی حکوومەت، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیەتی: پڕۆژەی فرەچەشنیی زیندەیی کوردستان، دەستپێشخەرییەکی گرنگی دامەزراوەی کوردستان فاوندەیشنە بۆ پاراستنی سەرمایەی سروشتیمان بۆ نەوەکانی داهاتوو.
هاوکات ئاماژەی بەوە کرد، پڕۆژەکە ئاژەڵ و رووەکی جۆراوجۆر تۆمار دەکات و پاڵپشتییەکی گەورە دەبێت بۆ توێژینەوەی زانستی و رێسا و هەوڵەکانی پاراستنی ژینگە و رووەک و ئاژەڵەکانی کوردستان.
مەسرور بارزانی جەختی لەوە کردەوە، پاراستنی فرەچەشنیی زیندەیی نیشتمانەکەمان ئەرکێکە لەسەر شانی هەموو لایەکمان.
پڕۆژەی فرەچەشنیی زیندەیی کوردستان، دەستپێشخەرییەکی گرنگی دامەزراوەی کوردستان فاوندەیشنە بۆ پاراستنی سەرمایەی سروشتیمان بۆ نەوەکانی داهاتوو. پڕۆژەکە ئاژەڵ و ڕووەکی جۆراوجۆر تۆمار دەکات و پاڵپشتییەکی گەورە دەبێت بۆ توێژینەوەی زانستی و ڕێسا و هەوڵەکانی پاراستنی ژینگە و ڕووەک و ئاژەڵەکانی کوردستان. پاراستنی فرەچەشنیی زیندەیی نیشتمانەکەمان ئەرکێکە لەسەر شانی هەموو لایەکمان.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) October 20, 2026