لە سنووری دهۆک بروسکە لە دوو پێشمەرگە دەدات و برینداریان دەکات
لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکی فەرمیدا لە سنووری دهۆک، بروسکە لە دوو پێشمەرگە دەدات و بەهۆیەوە بریندار دەبن، دەستبەجێیش ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن و لە ئێستادا دۆخی تەندروستییان جێگیرە.
ڕۆژی چوارشەممە، 21ـی تشرینی یەکەمی 2026، لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکی فەرمییاندا لە نزیک بازگەی "خەتارێ"، بروسکە لە دوو پێشمەرگە دا و بەهۆیەوە بریندار بوون.
دوای ڕووداوەکە، هەردوو بریندارەکە کە پێکهاتبوون لە (ئیبراهیم مشیر حەسۆ، تەمەن 48 ساڵ) و (سایب ساڵح ڕەشید، تەمەن 40 ساڵ)، دەستبەجێ بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک.
هاوکات، سەرچاوەیەکی تەندروستی لە دهۆک پشتڕاستی کردەوە کە چارەسەری پێویست بۆ هەردوو پێشمەرگەکە کراوە و دۆخی تەندروستییان جێگیرە و لەژێر چاودێریدان.