سوپای پاسداران: 4 کەشتیی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز کرانە ئامانج

سوپای پاسداران رایگەیاند، چوار کەشتیی نەوتهەڵگری سەرپێچیکار کە خەریکی گواستنەوەی نەوت بوون بە شێوازی "کەشتی بۆ کەشتی" لە ناوەڕاستی باکووری کەنداو، لەلایەن هێزە دەریاییەکانەوە پاش چاودێریکردن و بەدواداچوون کرانە ئامانج.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 22ـی تشرینی یەکەمی 2026، هێزی دەریایی سوپای پاسداران روونیکردەوە، ئەو کەشتییانە پێشتر بە رێگە نایاساییەکاندا تێپەڕ بوون.

هاوکات لە رووداوێکی جیاوازدا، شەوی رابردوو سێ کەشتیی دیکەی سەرپێچیکار لە رۆژئاوای گەرووی هورمز مین پێیاندا تەقییەوە و تووشی رووداو و ئاگرکەوتنەوە بوون و لە جووڵە کەوتن.

هێزی دەریایی سوپای پاسداران، ئەمریکا تۆمەتبار دەکات بەوەی لە رێگەی هاندانی کەشتییەکان بۆ تێپەڕبوون لەو رێڕەوە نایاساییە مینکراوە، بووەتە هۆی زیادبوونی رووداوە دەریاییەکان.

سوپای پاسداران هەڕەشەیەکی توندی ئاراستەی سوپای ئەمریکا کرد و رایگەیاند، بەردەوامبوونی ئەو رەفتارانە دەبێتە هۆی ئەوەی پێکدادانەکان بگەنە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا و ئەوەش وەک ئاگادارییەکی جددی دەمێنێتەوە.