سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە سوپاسالاری عێراق دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 22ـی تشرینی یەکەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا پرسە و سەرەخۆشیی لە فەریق یەکەمی روکن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا، سوپاسالای عێراق کرد، بەبۆنەی کۆچی دوایی خوشکەکەی.
دەقی پرسەنامەکە:
بەڕێز سوپاسالار، فەریق یەکەمی روکن هێزە تایبەتەکان عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا،
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوشکی بەڕێزتانمان پێگەیشت. لەم خەمەدا هاوبەشی ئازاری ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتانین، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمانتان پێشکەش دەکەین. لە خوای مەزن داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و لێخۆشبوونی خۆی شاد بکات و جێگەی بەهەشتی بەرین بێت، هەروەها سەبووری و ئارامییش بە هەموولایەک ببەخشێت.
إنا لله وإنا إليه راجعون.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان