مەسرور بارزانی لەگەڵ مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە بادینان کۆبووەوە
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەگەڵ مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە بادینان کۆبووەوە و دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی کوردستان، عێراق و کار و چالاکییەکانی رێکخستنەکانی پارتی تاوتوێ کرد.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، 23ـی تشرینی یەکەمی 2026، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانێکیدا بۆ دەڤەری بادینان، لە شاری دهۆک لەگەڵ مەکتەبی رێکخستنی بادینانی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، تیشک خرایە سەر دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتە سیاسی، ئەمنی و ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان، عێراق و تەواوی ناوچەکە و، دید و هەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە مامەڵەکردن لەگەڵ پرسە هەنووکەییەکان و پاراستنی سەقامگیری خرایە روو.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆیەکی چڕ لە بارەی کار، چالاکی و ئاستی کاروباری رێکخستنەکانی پارتی لە سنووری سەرکردایەتیی پارێزگای دهۆک و دەڤەری بادینان بەڕێوە چوو.