مەسرور بارزانی سەرکۆنەی هێرشی سەر کڵێساکەی ئوردن دەکات
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر کڵێسای سانت جۆرج لە ئوردن دەکات، هاوکات پاڵپشتی خۆی بۆ گەل و سەرکردایەتیی ئەو وڵاتە لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا دووپات کردەوە.
هەینی، 23ـی تشرینی یەکەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس)، بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو پەلامارە تیرۆریستییە ناپاکانەی کرد کە کڵێسای "سانت جۆرج"ـی لە پارێزگای کەرەکی ئوردن کردە ئامانج.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لە پتەویی پەیوەندییەکان و پاڵپشتیی هەرێم بۆ ئوردن کردەوە و نووسیویەتی: "کوردستان بە هەموو هێز و توانایەوە لە پاڵ ئوردنی برادا، بە سەرکردایەتیی برای بەڕێزم، شا عەبدوڵڵا دەوەستێت لە بەرەنگاربوونەوە و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا."
سەرۆکی حکوومەت رایگەیاند: "سەرەخۆشی و هاوخەمی ئاراستەی کەسوکار و بنەماڵەی قوربانییان دەکەین، هاوکات هیوای زووچاکبوونەوەی بە پەلەش برینداران دەخوازین."
ندين ونستنكر بشدة الاعتداء الإرهابي الغادر الذي طال كنيسة القديس جورجيوس في محافظة الكرك بالأردن. يقف إقليم كوردستان متضامناً بقوة مع الأردن الشقيق، بقيادة الأخ جلالة الملك عبدالله بن الحسين في مواجهة الإرهاب. أصدق التعازي والمواساة لذوي الضحايا، مع خالص دعواتنا للمصابين بالشفاء العاجل.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) October 23, 2026
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ لە پارێزگای کەرەک لە ئوردن، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو دەستڕێژی گوللەیان لە بەشداربووانی مەراسیمی بەڕێکردنی تەرمێک لە نێو کڵێسای "سانت جۆرج" کرد، بەهۆی پەلامارەکەوە لانیکەم شەش کەس کوژران و 28 کەسی دیکەش بریندار بوون.