مەسرور بارزانی بینەری سەرکەوتنی یانەی دهۆک بوو بەسەر یانەی کەربەلادا
ئێوارەی ئەمڕۆ یانەی وەرزشیی دهۆک توانی بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ سەرکەوتنێکی گەورە بەسەر یانەی کەربەلادا تۆمار بکات.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، 23ـی تشرینی یەکەمی 2026، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، یاریی نێوان یانەکانی وەرزشی دهۆک و کەربەلا، لە نێو یاریگەی دهۆک بەڕێوەچوو.
لە رووبەڕووبوونەوەکەدا، یاریزانانی یانەی دهۆک بە سوودوەرگرتن لە یاریگە و هاندەرانیان ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد و بە تەواوەتی کۆنترۆڵی یارییەکەیان کرد، سەرئەنجام یارییەکە بە بردنەوەی شایستەی یانەی دهۆک بە ئەنجامی پێنج بە دوو کۆتایی هات.
ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یاریگەکەدا، لە چوارچێوەی بەردەوامیی پاڵپشتییەکانی دێت بۆ کەرتی وەرزش، گەنجان و برەودان بە یانەکانی کوردستان لە خول و پاڵەوانێتییە گشتییەکاندا، کە لە لایەن هاندەران و ستافی یانەی دهۆکەوە بە گەرمی پێشوازیی لێ کرا.
