هاکان فیدان: هێرشکردنە سەر ئێران گرژییەکان زیاتر دەکات

وەزیری دەرەوەی تورکیا هۆشداریی دا لەوەی ئەنجامدانی هەر هێرشێکی نوێ بۆ سەر ئێران دەبێتە هۆی زیاتر قووڵبوونەوەی گرژییەکان و تەشەنەسەندنی توندوتیژی لە ناوچەکەدا، هاوکات جەختیشی کردەوە کە بژاردەی سەربازی بە هیچ شێوەیەک چارەسەر نییە و ئێستا کەس پشتیوانی لێ ناکات.

هەینی، 23ـی تشرینی یەکەمی 2026، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: پێویستە لە زووترین کاتی گونجاودا گەرووی هورمز بکرێتەوە."

هاوکات ئاماژەی بە رەهەندە ئابوورییەکانی قەیرانەکە کرد و روونی کردەوە، ئەو شەڕ و پێکدادانەی لە گەرووی هورمز لە ئارادایە، کاریگەریی نەرێنی و راستەوخۆی لەسەر سەرجەم بازاڕەکانی وزە لە تەواوی جیهاندا داناوە."

هۆشداریی دا لە لێکەوتەی ئەنجامدانی هەر هێرشێکی سەربازیی نوێ بۆ سەر ئێران و رایگەیاند: هەنگاوێکی لەو شێوەیە دەبێتە هۆی زیاتر قووڵبوونەوەی گرژییەکان و بە هیچ شێوەیەک چارەسەر نییە و ئێستا کەس پشتیوانی لێ ناکات.