رێبەری کۆریای باکوور گەیشتە چین
رێبەری کۆریای باکوور لەرێگەی پردێکی نوێوە گەیشتە شاری داندۆنگی سنووری لە چین.
ئەمڕۆ شەممە، 24ـی تشرینی یەکەمی 2026، ئاژانسی هەواڵی "یۆنهاپ"ـی کۆریای باشوور رایگەیاند، کیم جۆنگ ئون، رێبەری کۆریای باکوور لە رێگەی پردێکی نوێی نێوان هەردوو وڵاتەوە گەیشتووەتە شاری داندۆنگی سنووری چین.
بڕیارە لەو سەردانەیدا کیم جۆنگ ئون لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی چین کۆببێتەوە و تاوتوێی پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بکەن.
سەردانەکەی رێبەری کۆریای باکوور بۆ چین، یەکەمین گەشتی دەرەوەی وڵاتی ئەوە لە ماوەی زیاتر لە ساڵێکدا.
پردی نوێی رووباری یالۆ، خاکی کۆریای باکوور و چین بەیەکەوە دەبەستێتەوە و لە 15ی ئۆکتۆبەری 2026 بە فەرمی بەڕووی هاتوچۆدا کرایەوە. پردەکە لە ساڵی 2014 دروستکردنی تەواو بووبوو، بەڵام بەهۆی سستیی کارەکانی دروستکردنی رێگەوبان و خاڵە سنوورییەکان لە لایەن کۆریای باکوورەوە، بۆ ماوەی 12 ساڵ بەکارنەهێنرا.
هەروەها ئەم سەردانە هاوکاتە لەگەڵ ململانێی نێوان رووسیا و چین بۆ راکێشانی سەرنجی کۆریای باکوور و بەهێزکردنی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانیان لەگەڵ ئەو وڵاتەدا.