مەسرور بارزانی بۆ بەرپرسانی دهۆک و زاخۆ: بە هەموو شێوەیەک خزمەتی هاووڵاتییان بکەن
ئەمڕۆ شەممە، 24ـی تشرینی یەکەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری دهۆک، لەگەڵ بەرپرسانی ئیداری سنووری پارێزگەی دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کۆبووەوە.
بە گوێرەی راگەیەنراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، "لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخی خزمەتگوزارییە گشتییەکانی دەڤەری بادینان تاوتوێ کرا و جەخت لە پێویستیی باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییانی ئەو سنوورە کرا".
سەرۆکی حکوومەت، بەرپرسانی دەڤەرەکەی راسپارد، لە ئاست بەرپرسیاریەتی خۆیاندا بن و بە هەموو شێوەیەک خزمەتی دانیشتووانی سنوورەکەیان بکەن.
سەرۆکی حکوومەت دووپاتیشی کردەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە خزمەتکردن و جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە سەرجەم پارێزگە و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.