دوکاندارانی برۆکسل لە ترسی خۆپیشاندان دوکانەکانیان بە دار دایدەخەن

ئەمڕۆ شەممە، 24ـی تسرینی یەکەمی 2026، ژمارەیەکی زۆر لە دوکاندارانی برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا لە ترسی تاڵانکردن و زیانگەیاندن، دوکانەکانیان بە تەختە دادەدەخەن. ئەو دوکاندارانە دەیانەوێت بەم رێکارە خۆیان لە هەر هێرشێکی ئەگەری بەدوور بگرن.

هەفتەی رابردوو لە فەرەنسا و بەلجیکا و چەند وڵاتێکی دیکەی ئەوروپا خۆپیشاندان کراوە. لە ئەنجامی ئەو خۆپیشاندانانەشدا ژمارەیەک دوکاندار و بازرگان و کاسبکار تووشی زیانی مادی بوون.

بەهۆی ئەو رووداوانەوە نیگەرانییەک لەلای خاوەن دوکان و خاوەنکارەکان دروست بووە. ئەوان بۆ پاراستنی موڵک و سامانەکانیان پەنایان بۆ رێکاری پێشوەختەی پاراستن بردووە.