مەسرور بارزانی سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونی پێشمەرگە، پۆلیس و ئاسایشی ناوخۆی کرد
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەرپرسانی پێشمەرگە و پۆلیس و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی راسپارد، لە جێبەجێکردنی یاسا و سزادانی تاوانباران و پاراستنی گیان و ماڵی هاوڵاتییان، ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن و هیچ کەمتەرخەمییەک نەکەن
ئەمڕۆ شەممە 24ـی تشرینی یەکەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری دهۆک، لەگەڵ بەرپرس و فەرماندەکانی پێشمەرگە و پۆلیس و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کۆبووەوە.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونی پێشمەرگە، پۆلیس و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی کرد لە پاراستنی هاووڵاتییان، ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.
هەروەها جەختی لە سەروەریی یاسا کردەوە و رایسپاردن، کە لە جێبەجێکردنی یاسا و سزادانی تاوانباران و پاراستنی گیان و ماڵی هاوڵاتییان، ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن و هیچ کەمتەرخەمییەک نەکەن.