وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری لە دووبارەبوونەوەی هێرشە سەربازییەکان دەدات
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، هێرشکردنەسەر ئێران بۆ جارێکی دیکە، ئەنجامی جیاواز لە جارەکانی پێشوو بەدوای خۆیدا ناهێنێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 25ـی تشرینی یەکەمی 2026، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیکردەوە، ئێمە کار بۆ گەیشتن بە لێکگەیشتن و رێبازێکی هاوبەش لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە سەبارەت بە پێکهاتە ئەمنییە نوێیەکە دەکەین.
وەزیری دەرەوەی ئێران پێشوازیی لە هەر کردارێک بۆ دابینکردنی ئاسایشی ناوچەکە لە رێگەی وڵاتانی ناوچەکەوە کرد و ئامادەییی وڵاتەکەشی بۆ تاوتوێکردنی ئەم پرسە دەربڕی.
لەلایەکی دیکەوە، عێراقچی بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا پێیوایە، دەبێت بەتەواوی کۆتایی بە بوونی هێزی دەرەکی تێیدا بهێنرێت.