سەرۆکی حکوومەت پڕۆژەی "تۆگا پۆرتۆ مارینا" لە زاخۆ بەسەردەکاتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، 25ـی تشرینی یەکەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی "تۆگا پۆرتۆ مارینا" لە زاخۆ بەسەرکردەوە.

پڕۆژەکە لە قۆناخی کۆتایی دروستکردنیدایە و لە زنجیرەیەک کافێ و چێشتخانەی براندی جیهانی پێکدێت. 

رووبەری پڕۆژەکە 11 هەزار و 759 مەتر دووجایە، ب 6 ملیۆن و 390 هەزار و 391 دۆلار دروستدەکرێت. هاوکات زیاتر لە 100 هەلی کار بۆ گەنجانی دەڤەرەکە دەڕەخسێنێت.

 

پێکهاتەکانی پڕۆژەکە:

- 13 چێشتخانە و کافتریا.

- 60 کۆشک.

 - شوێنی سواربوونی بەلەم.

- یاریی منداڵان.

- زیپ لاین.

- شوێنی دانیشتن.

- گەراجی ئۆتۆمبێل.