پەرلەمانی عێراق وەرزی یاسادانانی درێژکردەوە

پەرلەمانی عێراق
پەرلەمانی عێراق

پەرلەمانی عێراق وەرزی یاسادانانی بۆ ماوەی 30 رۆژ درێژکردەوە. 

ئەمڕۆ یەکشەممە، 25ـی تشرینی یەکەمی 2026، فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، پەرلەمان دەنگی داوە لەسەر درێژکردنەوەی وەرزی یاسادانانی بۆ ماوەی 30 رۆژ.

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، ماوەی درێژکردنەوەکە لە رێکەوتی 1ـی تشرینی دووەم (1ـی 11) دەست پێدەکات و تاوەکو 1ـی کانوونی یەکەم (1ـی 12) بەردەوام دەبێت. 

بەپێی دەستوور و پەیڕەوی ناوخۆ، پەرلەمانی عێراق ساڵانە دوو وەرزی یاسادانانی هەیە و لە نێوانیاندا پشووی فەرمی هەیە. زۆرجار بەهۆی کەڵەکەبوونی پرۆژەیاساکان و هەبوونی ناکۆکیی سیاسی لەسەر چەند پرسێکی گرنگ، سەرۆکایەتیی پەرلەمان پەنا دەباتە بەر درێژکردنەوەی وەرزی یاسادانان. 

ئەم درێژکردنەوەیە کە زۆرجار بۆ ماوەی 30 رۆژە، هەنگاوێکی دەستوورییە و دەرفەتێکی زیاتر بە لیژنە پەرلەمانییەکان و کوتلە سیاسییەکان دەدات تاوەکو پێش چوونە نێو پشووی یاسادانانەوە، بگەنە رێککەوتن لەسەر ئەو یاسا هەستیار و ناکۆک لەسەرانەی پێویستیان بە پەسەندکردنە.