رۆیتەرز: شاندێکی باڵای قەتەر گەیشتە تاران

ئاژانسی رۆیتەرز ئاشکرای کرد، شاندێکی باڵای قەتەر، بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە گەیشتووەتە تاران.

یەکشەممە، 25ـی تشرینی یەکەمی 2026، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاوی کردەوە، شاندێکی باڵای قەتەر سەردانی تارانی پایەختی ئێرانیان کردووە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە کرد، سەردانی شاندە قەتەرییەکە بۆ تاران، لە چوارچێوەی زنجیرەیەک هەوڵی چڕی دیپلۆماسیدا دێت بە مەبەستی هێورکردنەوە و کەمکردنەوەی گرژییە پەرەسەندووەکانی ناوچەکە.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد، قەتەر دەیەوێت گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران کەم بکاتەوە و هەوڵیان لەگەڵ بدات بۆ ئەوەی هەردوولا بگەنە رێککەوتن.

سەردانی نێوەنگیرانی دەوحە بۆ تاران لە کاتێکدایە، کە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە قۆناخێکی هەستیار و پڕ لە گرژیی ئەمنی و سەربازیدا تێپەڕ دەبێت؛ هاوکات پێگەی دەوحە وەک نێوەندگیرێکی سەرەکی و جێگەی متمانەی هەردوولا دەرفەتێک دەڕەخسێنێت بۆ دروستکردنی کەناڵی پەیوەندیی ناڕاستەوخۆ لە نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکاندا، بە ئامانجی دوورخستنەوەی ناوچەکە لە مەترسیی پەرەسەندنی جەنگێکی بەرفراوان.