کۆبوونەوەی شاندی حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵ کۆتاییهات
پەیامنێری کوردستان24، رایگەیاند، کۆبوونەوەی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ کۆتاییهات.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 25ـی تشرینی یەکەمی 2026، پەیامنێری کوردستان24، رایگەیاند، کۆبوونەوەی شاندی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ کۆتاییهات.
شاندی باڵای حکوومەتی فیدراڵ لە زاخۆ لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
هاوکات هەر ئەمڕۆ فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردبوو، شاندەکەی بەغدا بە سەرۆکایەتیی موحسین مەندەلاوی، جێگری سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ بۆ کاروباری وزەیە و هەریەک لە باسم محەمەد، وەزیری نەوت و عەلی سەعد، وەزیری کارەبا ئەندامی شاندەکەن. هاوکات شاندی یاوەریان پێک هاتووە لە سەرۆکی دەستەی راوێژکاران، بریکاری وەزارەتی دارایی، بریکاری وەزارەتی نەوت و چەند بەرپرسێکی دیکەی باڵای حکوومەتی فیدراڵ.
شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان بۆ ئەم کۆبوونەوەیە پێک هاتوون لە:
محەمەد کەمال، وەزیری سامانە سروشتییەکان بەوەکالەت.
-د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران.
-د. عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون.
-ئەحمەد موفتی، بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان.
-چەند بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دارایی.
ئامانجی سەرەکیی سەردانەکە و کۆبوونەوەی نێوان هەردوو شاند، دروستکردنی هەماهەنگیی زیاتر و گەیشتنە بە لێکتێگەیشتنی باشتر سەبارەت بە دۆسیە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی عێراق.