سێ کەس بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر کەنیسەی کەرەک لە ئوردن دەستگیرکران

هێزەکانی ئاسایشی گشتیی ئوردن رایگەیاند، توانیویانە سێ لە ئەنجامدەرانی پەلامارە تیرۆریستییەکەی سەر کەنیسەی پارێزگای کەرەک دەستگیر بکەن، کە رۆژی هەینیی رابردوو روویدابوو و بووە هۆی کوژرانی 9 کەس.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمیی ئاسایشی گشتیی ئوردن، پرۆسەی گەڕان و پشکنین لە ساتەوەختی رووداوەکەوە بەردەوام بووە تاوەکو بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە توانیویانە شوێنی مانەوەی هەرسێ تۆمەتبارەکە لە خانوویەکی چۆڵکراودا لە پارێزگای کەرەک دیاری بکەن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دەستەی تایبەتی لێکۆڵینەوە و هەڵکوتانە سەر، دوای گەمارۆدانی شوێنەکە توانیویانە بە سەرکەوتوویی هەرسێ ئەنجامدەری هێرشەکە دەستگیر بکەن و دەست بەسەر ئەو چەک و کەرەستانەدا بگرن کە پێیان بووە، و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ تۆمەتباران بەردەوامن بۆ ئاشکراکردنی سەرجەم خاڵە نادیارەکانی تاوانەکە و رەوانەکردنیان بۆ دادگا.

رۆژی هەینی، 23ـی تشرینی یەکەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی ئوردن لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند: هێرشێکی چەکداریی تاوانکاری، مەراسیمی بەڕێکردنی تەرمێکی لە کڵێسایەکی پارێزگای کەرەکی ئەو وڵاتە کردووەتە ئامانج، کە لە ئاکامدا دەیان قوربانی لێکەوتەوە.