پەرلەمانتارێکی بەرەی گەل: بەشداریکردن لە دانیشتنی پەرلەمان ئەرکێکی نیشتمانییە

پەرلەمانتاری فراکسیۆنی بەرەی گەل رایگەیاند، ئێمە بەشداری دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان دەکەین و ئەرکێکی نیشتمانییە. 

ئاڵا بەرزنجی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی بەرەی گەل بە کوردستان24ـی گوت:  بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ئەمرۆی پەرلەمان ئەرکێکی نیشتمانییە و بەرەی گەل بەشداری دەکات.

ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاند، بەشداری لە کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکات چونکە بە ئەرکێکی نیشتمانی دەزانێت.

بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارە، هاووڵاتییان دەنگیان پێ داون و متمانەیان پێ بەخشیون. ئەو پەرلەمانتارە روونیکردەوە، دوو ساڵ بەسەر سوێندخواردنی یاساییدا تێدەپەڕێت و تا ئێستاش دانیشتنی یەکەم بە کراوەیی ماوەتەوە.

سەبارەت بە بەشداریکردنیشی، پەرلەمانتارەکە گوتی "من نوێنەرایەتیی دەنگی شەهیدانی کوردستان دەکەم و لەبەر خاتری دەنگی شەهیدان گەڕاومەتەوە."