کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و عەلی زەیدی دەستیپێکرد

کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و عەلی زەیدی دەستیپێکرد
کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و عەلی زەیدی دەستیپێکرد

کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆکوەزیران عێراق دەستیپێکرد و چەندین پرسی گرنگ تاوتوێ دەکەن. 

دیلان بارزان، پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، 09ـی تشرینی دووەمی 2026، کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستیپێکرد. 

پەیامنێری کوردستان24 باسی لەوەش کرد، لە کۆبوونەوەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و عەلی زەیدی، چەندین پرسی گرنگ لە نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ دەکرێن، گرنگترینیان، پرسی پشکی هەرێمی کوردستانە لە بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2027، کە تا ئێستا رێککەوتنی لەسەر نەکراوە و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لێی ناڕازییە. 

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ زۆرینەی سەرۆک و سەرکردەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق کۆدەبێتەوە. 

ئەمە لە کاتێکدایە، بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا؛ ئەمە دووەم سەردانیەتی بۆ پایتەختی عێراق لەمساڵدا.