پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی رۆژنامەنووس فەرهاد محەمەد
بەهۆی کۆچی دوایی رۆژنامەنووس فەرهاد محەمەد، سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی و هاوخەمی ئاراستەی کەسوکار و رۆژنامەنووسانی کوردستان دەکات.
ئەمڕۆ هەینی، 13ـی تشرینی دووەمی 2026، سەرۆک بارزانی پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی کەسوکاری رۆژنامەنووس فەرهاد محەمەد کرد، کە درانگانی شەوی رابردوو کۆچی دواییکرد.
لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە،” بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و رۆژنامەنووس و سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان و ئەندامی بەشی ڕۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی( فەرهاد محەمەد)ـم پێ گەییشت"
سەرۆک بارزانی، رایگەیاندووە، “پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو فەرهاد محەمەد و هەڤاڵ و هاوکارەکانی و هەموو نووسەر و رۆژنامەنووسانی کوردستان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم".
دەشڵێت” لە خودای گەورە داواکارم رۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە گشت لایەک ببەخشێت".
فەرهاد محەمەد رۆژنامەنووسێکی ناسراوی کوردستان بوو، هاوکات سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان بوو.