بەشێکی قسەکەرانی لووتکەی جیهانیی لاوان لە هەرێمی کوردستان
ئەمڕۆ رۆژە مێژووییەکەیە، لووتکەی جیهانیی لاوان لە هەولێر بەڕێوەدەچێت؛ سەدان گەنج و کەسایەتی کاریگەری نێەودەوڵەتی لە 47 وڵاتی جیاوازەوە بەشدارن.
لووتکەکە سێ رۆژ بەردەوام دەبێت
لووتکەی جیهانیی لاوان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت
ئەمڕۆ رۆژە مێژووییەکەیە، لووتکەی جیهانیی لاوان لە هەولێر بەڕێوەدەچێت؛ سەدان گەنج و کەسایەتی کاریگەری نێەودەوڵەتی لە 47 وڵاتی جیاوازەوە بەشدارن.
ئەمڕۆ سێشەممە، 24ـی تشرینی دووەمی 2026، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، لووتکەی جیهانیی لاوان بەڕێوەدەچێت و سەرۆکی حکوومەت لە پانێلێکی تایبەتدا بەشدار دەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 24ـی تشرینی دووەمی 2026، یەکەم لووتکەی جیهانیی لاوان لە هەرێمی کوردستان، لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە هەولێر بەڕێوەدەچێت و زیاتر لە 800 گەنج و نوێنەر لە 47 وڵاتەوە تێیدا بەشدارن.
لووتکەی جیهانیی لاوان – کوردستان لە هەولێر بەڕێوەدەچێت و بەحرەین ویستی خۆی بۆ پتەوکردنی هاوکاری بۆ پێگەیاندنی لاوان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە.
تۆڕی هیوا ساڵانە چوار کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ساز دەکات، تشرینی دووەمی 2026 بۆ یەکەمین جار بە دەستپێشخەری "کوردستان فاوندەیشن" سەردانیی کوردستانیان کرد و بەشداریی لە لووتکەی جیهانیی لاوان دەکەن کە لە 24 تا 26ی تشرینی دووەم لە هەولێری پایتەخت لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا بەڕێوەدەچێت.
رەوان بنت نەجیب تۆفیقی، وەزیری کاروباری لاوانی بەحرەین بە کوردستان24ـی راگەیاند: تۆڕی هیوا 54 ئەندامی لە سەرانسەری جیهان هەیە و بۆشاییەکی تایبەت بۆ هاوکاری، ئاڵوگۆڕی زانیاری و کاری هاوبەش لە بواری پەرەپێدانی لاوان دەڕەخسێنێت. لە کاتێکدا لاوان رووبەڕووی کۆمەڵێک ئاڵنگاری و دەرفەتی هاوبەش دەبنەوە، لە پەرەپێدانی لێهاتوویی و هەلی کارەوە تا بەشداریکردنی مەدەنی و سەرکردایەتی، تۆڕی هیوا سەکۆیەکی پێویست بۆ وڵاتان و دامەزراوەکان دابین دەکات تا لە یەکتر فێربن و لەسەر ئەو چارەسەرانە هاوکاری بکەن کە کاریگەریی راستەقینەیان هەیە.