وەزارەتی لاوانی بەحرەین بۆ کوردستان24: کوردستان هاوبەشێکی گرنگمانە لە پەرەپێدانی لاوان
لووتکەی جیهانیی لاوان – کوردستان لە هەولێر بەڕێوەدەچێت و بەحرەین ویستی خۆی بۆ پتەوکردنی هاوکاری بۆ پێگەیاندنی لاوان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە.
تۆڕی هیوا ساڵانە چوار کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ساز دەکات، تشرینی دووەمی 2026 بۆ یەکەمین جار بە دەستپێشخەری "کوردستان فاوندەیشن" سەردانیی کوردستانیان کرد و بەشداریی لە لووتکەی جیهانیی لاوان دەکەن کە لە 24 تا 26ی تشرینی دووەم لە هەولێری پایتەخت لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا بەڕێوەدەچێت.
رەوان بنت نەجیب تۆفیقی، وەزیری کاروباری لاوانی بەحرەین بە کوردستان24ـی راگەیاند: تۆڕی هیوا 54 ئەندامی لە سەرانسەری جیهان هەیە و بۆشاییەکی تایبەت بۆ هاوکاری، ئاڵوگۆڕی زانیاری و کاری هاوبەش لە بواری پەرەپێدانی لاوان دەڕەخسێنێت. لە کاتێکدا لاوان رووبەڕووی کۆمەڵێک ئاڵنگاری و دەرفەتی هاوبەش دەبنەوە، لە پەرەپێدانی لێهاتوویی و هەلی کارەوە تا بەشداریکردنی مەدەنی و سەرکردایەتی، تۆڕی هیوا سەکۆیەکی پێویست بۆ وڵاتان و دامەزراوەکان دابین دەکات تا لە یەکتر فێربن و لەسەر ئەو چارەسەرانە هاوکاری بکەن کە کاریگەریی راستەقینەیان هەیە.