ڕاستەوخۆ

خۆپیشاندانی کوردستانیان دژی بڕیارەکانی عێراق

خۆپیشاندان

هاوبەشکراوە

شێخ مورشید خەزنەوی: تەنیا بە یەکڕیزیی گەلی کورد پلانگێڕییەکان پووچەڵ دەکرێنەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26ـی تشرینی دووەمی 2026، شێخ مورشید خەزنەوی، کەسایەتیی دیاری ئایینی و نیشتمانیی کورد، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا رایگەیاند، ئەو فشار و هەڕەشانەی ئێستا لەسەر هەرێمی کوردستان هەن تەنیا ناکۆکیی ئیداری و تەکنیکی نین، بەڵکوو هێرشی راستەوخۆن بۆ سەر بنەمای بوونی گەلی کورد، جەختیشی کردەوە، چەکی هەرە بەهێز بۆ سەرکەوتن، یەکڕیزیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانە.

 

 

 

خاڵە سەرەکییەکان

دەستەی مافی مرۆڤ: لەگەڵ جێبەجێکردنی دەستووری عێراقین وەک خۆی هەموو ببینە

رێکارە ئەمنییەکان بۆ بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەکان تەواو کراون

مۆڵەت بەو فەرمانبەر و کارمەندانە دەدرێت کە دەیانەوێت بەشداریی خۆپیشاندان بکەن

لە خۆپیشاندانەکان تەنیا رێگە بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان دەدرێت

خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی کوردستان دژی بڕیارەکانی حکوومەتی عێراق بەڕێوەدەچێت

نوێبوونەوەی ئۆتۆماتیکی

هاووڵاتییەک: کوردستان هێڵی سوور و مردنە بۆ ئێمە

هاووڵاتییەکی شاری دهۆک کە بەشدارە لە خۆپیشاندانی دژی بڕیارەکانی عێراق، گوتی، "کوردستان هێڵی سوور و مردنە بۆ ئێمە". 

 

 

هاووڵاتییەک: ئێمە شەهیدمان بۆ مووچە نەداوە، بۆ کوردستانمان داوە

هاووڵاتییەکی بەشدار لە خۆپیشاندانە گەورەکەی هەولێر: ئێمە شەهیدمان بۆ مووچە نەداوە، بۆ کوردستانمان داوە.

 

 

گەنجێکی کورد: ئێرە "جورف سەخر" نییە

گەنجێکی کورد: ئێرە "جورفو سەخر" نییە کوردستانە و بە دڵ، بە گیان، بە روح بەرگری لەم خاکە دەکەم.
 

 

 

دەستەی مافی مرۆڤ: لەگەڵ جێبەجێکردنی دەستووری عێراقین وەک خۆی

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بە بایەخ و تێڕامانەوە لە دوایین گرژییەکانی نێوان حکوومەتی عێراقی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڕوانن.

 

هاووڵاتییان: هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی دەستوورییە و پێویستە بەغدا مافەکانمان بدات

هاووڵاتیان جەخت لەسەر پاراستنی قەوارەی دەستووری و فیدڕاڵیی هەرێمی کوردستان و جێبەجێکردنی دەستوور لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە دەکەنەوە و رایدەگەیەنن، گەلی کورد تەنیا داوای مافە دەستوورییەکانی خۆی دەکات و پێویستە خاکی کوردستان لە سەرووی هەموو بەرژەوەندی و رەنگە حزبییەکانەوە بێت.

 
 

دەیان هەزار هاووڵاتی دژی بڕیارەکانی عێراق خۆپیشاندان دەکەن

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26ـی تشرینی دووەمی 2026، لە شاری هەولێر، لەسەر بانگەوازێکی نیشتمانیی پارێزگای هەولێر کە لە دوێنێوە راگەیەندراوە، هەزاران قوتابی، مامۆستا، فەرمانبەر، کاسبکار و هاووڵاتییانی ئاسایی بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بڕیارەکانی حکوومەتی عێراق بەرەو سەنتەری شار بەڕێدەکەون.

 

قایمقامی هەولێر: ئەمڕۆ ئاڵای هیچ حزبێک بەرز ناکرێتەوە

 نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر، داوای لە هاووڵاتییان کرد پابەندی رێنماییە ئەمنییەکان بن تا خۆپیشاندانەکە بە شێوەیەکی مەدەنی، رێکوپێک و دوور لە گرژی بەڕێوەبچێت. هاوکات جەختی کردەوە، لە خۆپیشاندانەکەدا تەنیا رێگە بە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان دەدرێت و ئاڵای هیچ حزبێک هەڵناکرێت. 

 

شڤان پەروەر داوای بەشداریی بەرفراوانی هاووڵاتییان لە خۆپیشاندان دەکات

هونەرمەندی ناودار شڤان پەرەوەر لە پەیامێکی نوێدا جەخت لە یەکڕیزی و هەڵوێستی نیشتمانی دەکاتەوە و داوا لە هاووڵاتییانی کوردستان دەکات، بەبێ جیاوازی و بە شێوەیەکی بەرفراوان، بێنە مەیدان و لە رێگەی خۆپیشاندانەوە پشتیوانی و هاوسۆزیی خۆیان بۆ هەرێمی کوردستان و پرسە نەتەوەییەکان دووپات بکەنەوە.

 

 

ئەمڕۆ گەورەترین خۆپیشاندانی جەماوەری لە کوردستان بەڕێوەدەچێت

کاتژمێر 10:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26ـی تشرینی دووەمی 2026، لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان گەورەترین خۆپیشاندانی جەماوەری دژی بڕیارەکانی حکوومەتی عێراق بەڕێوەدەچێت؛ بە پێی رێنماییەکان، تەنیا رێگە بە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان دەدرێت.