ڕاستەوخۆ

خۆپیشاندانی کوردستانیان دژی بڕیارەکانی عێراق

خۆپیشاندان

هاوبەشکراوە

هاووڵاتییەک: کوردستان هێڵی سوور و مردنە بۆ ئێمە

هاووڵاتییەکی شاری دهۆک کە بەشدارە لە خۆپیشاندانی دژی بڕیارەکانی عێراق، گوتی، "کوردستان هێڵی سوور و مردنە بۆ ئێمە". 

 

 

خاڵە سەرەکییەکان

خانزاد ئەحمەد: دەسەڵاتدارانی بەغدا سەردەمی بەعسمان بیر دەخەنەوە هەموو ببینە

دەستەی مافی مرۆڤ: لەگەڵ جێبەجێکردنی دەستووری عێراقین وەک خۆی هەموو ببینە

رێکارە ئەمنییەکان بۆ بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەکان تەواو کراون

مۆڵەت بەو فەرمانبەر و کارمەندانە دەدرێت کە دەیانەوێت بەشداریی خۆپیشاندان بکەن

لە خۆپیشاندانەکان تەنیا رێگە بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان دەدرێت

خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی کوردستان دژی بڕیارەکانی حکوومەتی عێراق بەڕێوەدەچێت

نوێبوونەوەی ئۆتۆماتیکی

قوتابییەک: سێ هەزار قوتابی بە ئاڵا کوردستانەوە ئامادە دەبین

قوتابییەک: سێ هەزار قوتابی بە ئاڵا کوردستانەوە ئامادە دەبین
 

 

بە دەنگێکی بەرز دەڵێن، "کوردین"

جۆشوخۆرشێکی بێهاوتا لەناو خۆپیشاندەرانی هەولێر هەیە و بە دەنگێکی بەرز دەڵێن، کوردین.
 

 

خانزاد ئەحمەد: دەسەڵاتدارانی بەغدا سەردەمی بەعسمان بیر دەخەنەوە

بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی باڵای کاروباری خانمان رایدەگەیەنێت، پەیامی خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆ رەتکردنەوەی هەر جۆرە سازشکردنێکە لەسەر دەستکەوتەکانی کوردستان و داوا لە سەرکردایەتیی سیاسیی کورد دەکات لە گفتوگۆکانیان لەگەڵ بەغدا سازش لەسەر بەڕێوەبردنی کۆمپانیای نەوتی باکوور نەکەن.

 

 
 

کەمێکی دیکە خۆپیشاندانی جەماوەری لە هەولێر دەستپێدەکات

کەمێکی دیکە خۆپیشاندانی جەماوەری لە هەولێر، دژی بڕیارەکانی حکوومەتی عێراق دەستپێدەکات و تەنیا رێگە بە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان دەدرێت. 

 

هاووڵاتییەک: ئێمە شەهیدمان بۆ مووچە نەداوە، بۆ کوردستانمان داوە

هاووڵاتییەکی بەشدار لە خۆپیشاندانە گەورەکەی هەولێر: ئێمە شەهیدمان بۆ مووچە نەداوە، بۆ کوردستانمان داوە.

 

 

شێخ مورشید خەزنەوی: تەنیا بە یەکڕیزیی گەلی کورد پلانگێڕییەکان پووچەڵ دەکرێنەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26ـی تشرینی دووەمی 2026، شێخ مورشید خەزنەوی، کەسایەتیی دیاری ئایینی و نیشتمانیی کورد، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا رایگەیاند، ئەو فشار و هەڕەشانەی ئێستا لەسەر هەرێمی کوردستان هەن تەنیا ناکۆکیی ئیداری و تەکنیکی نین، بەڵکوو هێرشی راستەوخۆن بۆ سەر بنەمای بوونی گەلی کورد، جەختیشی کردەوە، چەکی هەرە بەهێز بۆ سەرکەوتن، یەکڕیزیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانە.

 

 

 

گەنجێکی کورد: ئێرە "جورف سەخر" نییە

گەنجێکی کورد: ئێرە "جورفو سەخر" نییە کوردستانە و بە دڵ، بە گیان، بە روح بەرگری لەم خاکە دەکەم.
 

 

 

دەستەی مافی مرۆڤ: لەگەڵ جێبەجێکردنی دەستووری عێراقین وەک خۆی

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بە بایەخ و تێڕامانەوە لە دوایین گرژییەکانی نێوان حکوومەتی عێراقی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڕوانن.

 

هاووڵاتییان: هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی دەستوورییە و پێویستە بەغدا مافەکانمان بدات

هاووڵاتیان جەخت لەسەر پاراستنی قەوارەی دەستووری و فیدڕاڵیی هەرێمی کوردستان و جێبەجێکردنی دەستوور لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە دەکەنەوە و رایدەگەیەنن، گەلی کورد تەنیا داوای مافە دەستوورییەکانی خۆی دەکات و پێویستە خاکی کوردستان لە سەرووی هەموو بەرژەوەندی و رەنگە حزبییەکانەوە بێت.

 
 

دەیان هەزار هاووڵاتی دژی بڕیارەکانی عێراق خۆپیشاندان دەکەن

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26ـی تشرینی دووەمی 2026، لە شاری هەولێر، لەسەر بانگەوازێکی نیشتمانیی پارێزگای هەولێر کە لە دوێنێوە راگەیەندراوە، هەزاران قوتابی، مامۆستا، فەرمانبەر، کاسبکار و هاووڵاتییانی ئاسایی بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بڕیارەکانی حکوومەتی عێراق بەرەو سەنتەری شار بەڕێدەکەون.