هیندستان: بەهۆی هێرشەکەی ئەمریکا 3 دەریاوانمان لە کەناراوەکانی عومان کوژران
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو رووداوەوە هیندستان جێگری سەرۆکی نێردەی دیپلۆماسیی ئەمریکای لە نیودێلهی بانگهێشت کردووە بۆ ئەوەی ناڕەزایەتی توندی وڵاتەکەی پێ رابگەیەنێت. دوو سەرچاوەی ئاگاداری هیندستان ئاماژەیان بەوە کردووە، وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەیان بە لایەنی ئەمریکی راگەیاندووە، کە بە توندی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان و خستنە مەترسیی ژیانی خەڵکی سڤیل دەکەن.