بۆچی سواڵکردن بووە بە دیاردە؟

دەروون و دیاردە

بەشێكی زۆر لە شەقام و شۆستەو كۆڵانەكانی كوردستان پڕن لە كەسانی سواڵكەر، سواڵکردن و پارە ‌پەیداکردن بووەتە دیار‌دە نازاندرێت ئەم دیاردەیە لێكەوتە كۆمەڵایەتییەكانی بە كوێ دەگەن، سواڵكردن دیاردەیەكی جیھانییە و لە وڵاتێكەوە بۆ وڵاتێكی دیكە جیاوازە و بەشێكی زۆر لە وڵاتە پێشكەتووەكانی جیھان چارەسەریان بۆ دیاردەی سوڵكردن داناوە، بەڵام لە كوردستان سەرەڕای بوونی بەشێكی زۆر لە رێكخراوە مرۆییەكان، رۆژ بە رۆژ دیاردەی سوڵكردن روو لە زیادبوونە، دەروون دیاردە ئەمجارە باسی دیاردەی سواڵكردن دەكات لە رووی دادوەریی و یاسا و لێكەوتە كۆمەڵایەتییەكان و لایەنی دەروونی شیكردنەوەی بۆ دەكات؛ چارەسەری دیاردەكەش دەخاتە روو

بەمیوانداری:

دادوەر بەشدار مەجید – ئەندامی داواکاری گشتی

مقەدەم شوان سەعدی – بەڕیوەبەری پۆلیسی رێککاری هەولێر

دانا سەلام – رێنماییکاری دەروونی