کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
فاسۆلياى سه‌وز دهرمانخانهيه
فاسۆلياى سه‌وز، سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ى پاقلهمهنييهكانه. له ناوه‌ڕاستى هاوينهوه تا سه‌ره‌تاى پايز ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئێستا به زۆر شێوه له پيشه‌سازى خۆراكدا به‌كارده‌هێنرێت و به گشتى له چوار وه‌رزى ساڵدا ده‌ستده‌كه‌وێت.
K24- هەولێر
فاسۆلياى سه‌وز، سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ى پاقلهمهنييهكانه. له ناوه‌ڕاستى هاوينهوه تا سه‌ره‌تاى پايز ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئێستا به زۆر شێوه له پيشه‌سازى خۆراكدا به‌كارده‌هێنرێت و به گشتى له چوار وه‌رزى ساڵدا ده‌ستده‌كه‌وێت. ئه‌م به‌رهه‌مه ده‌سته‌به‌رى ته‌ندرووستييه‌كى باش بۆ به‌كارهێنه‌رانى ده‌كات.
كوپێكى فاسولياى سه‌وز، 44 گه‌رمۆكه و 04 گرام رۆن و 9.9 گرام كاربۆهيدرات و 2.4 گرام پرۆتينى تێدايه و رێژه‌ى شه‌كرى خوێنيش داده‌به‌زێنێت.
گرنگييه‌كه‌ى زۆرتر لهوهدايه، كه پێكهاته‌كانى ئه‌م به‌رهه‌مه رووهكييه دژى پرۆسه‌ى ئۆكساندنه له جه‌سته‌دا. له سه‌دا بيستى پێويستى جه‌سته به ڤيتامين سى، ته‌نيا له يه‌ك كۆپى فاسۆليادا ده‌ستده‌كه‌وێت. هه‌روه‌ها دهوڵهمهنديشه به ڤيتامين A و كارۆتينات و مه‌نگه‌نيز، كه زۆر دژى ئۆكسانه.
هه‌روه‌ها ئه‌م به‌رهه‌مه ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤيتامين K و رۆژانه خواردنى كوپێك فاسۆلياى ته‌ڕ، له سه‌دا 10ى پێويستى له‌ش به كانزاكانى وه‌ك پۆتاسيۆن و كاليسيۆم ئاسن و مه‌گنيسيۆم و ژماره‌يه‌كى ديكه‌ى ڤيتامين دابين ده‌كات.
جگه له‌وه‌ش رۆژانه، ته‌نيا له كوپێكيدا له سه‌دا 5ى پێويستى له‌ش به مادده‌كانى فسفۆر و پرۆتينات و چه‌ورى ئوميگا -3 و ڤيتامين بى -3 دابين ده‌كات.
له رووى پزيشكييه‌وه، ئه‌م به‌رهه‌مه دڵ و خوێنبه‌ر و خوێنهێنه‌ره‌كان ده‌پارێزێت. ئێسكه‌كان به‌هێز ده‌كات. رێژه‌ى كۆڵيسترۆڵ رێكده‌خات. فشارى خوێن رێكده‌خات و سيستمى كاركردنى دڵ و ده‌ماره‌خانه چالاك ده‌كات و ده‌ماره‌خانه‌كان فراوان ده‌كات.
به‌رگرى جه‌سته به‌هێزده‌كات و سه‌رچاوه‌يه‌كى گرنگه بۆ ڤيتامين K كه هۆكاره بۆ به‌هێزبوونى ئێسكهپهيكهرى مرۆڤ.