کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
زيانه‌كانى پهنجهمژين
په‌نجه‌مژین، يه‌كێكه له‌و خووه باوانه‌ى زياتر له ناو منداڵاندا هه‌يه، به‌جۆرێك له‌ناو سكی دایكه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، ئيتر كه دێته دونياوهش هه‌ر خووى پێوه گرتووه‌و په‌نجه‌ى خۆى ده‌مژێت
K24 – ھەولێر
په‌نجه‌مژین، يه‌كێكه له‌و خووه باوانه‌ى زياتر له ناو منداڵاندا هه‌يه، به‌جۆرێك له‌ناو سكی دایكه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، ئيتر كه دێته دونياوهش هه‌ر خووى پێوه گرتووه‌و په‌نجه‌ى خۆى ده‌مژێت.
به‌شێك له منداڵان تاوه‌كو ته‌مه‌نی دوو بۆ سێ ساڵيش سروشتى ئه‌م خووه تێدا به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌راستى دا ئه‌م خووه زيانى زۆر به ته‌ندروستى منداڵان دهگهيهنى به‌تايبه‌تى يارمه‌تيده‌ره بۆ ناڕێكبوونى ددانه‌كان و خواربوونيان، جگه له‌مه‌ش واده‌كات كێشه‌ى له‌گه‌ڵ پيتى "س" دروست بكات.
ئه‌گه‌ر هاتوو منداڵه‌كه له دواى ته‌مه‌نى سێ ساڵيشهوه، وازى له‌م خووه نه‌هێنا، له‌سه‌ر دايك و باوكان پێويسته منداڵه‌كه‌يان ببنه لاى پزیشكی پسپۆرى تايبه‌ت له‌و بواره‌دا، بۆ ئه‌وه‌ى رێكارى پێويست بگرێته‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنى.