کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
سووده‌كانی گیراوه‌ی ئاوی گه‌رم و لیمۆ
خواردنه‌وه‌ی یه‌ك كوپ قاوه له به‌یانیاندا، هاوكاره بۆ رێكخستنی هاوسه‌نگی له‌شی مرۆڤ و چه‌ندان سوودی هه‌یه بۆ جه‌سته
K24 – ھەولێر
خواردنه‌وه‌ی یه‌ك كوپ قاوه له به‌یانیاندا، هاوكاره بۆ رێكخستنی هاوسه‌نگی له‌شی مرۆڤ و چه‌ندان سوودی هه‌یه بۆ جه‌سته، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌زانیت به‌یانیان ناتوانی یه‌ك كوپ قاوه بخۆیته‌وه، ده‌توانی یه‌ك كوپ ئاوی گه‌رم تێكه‌ڵ به لیمۆ، بخۆیته‌وه، به‌هه‌مان شێوه‌ی قاوه، سوودێكی زۆری هه‌یه بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ، ده‌توانین له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه ئاماژه‌ی پێ بكه‌ین:
* خواردنه‌وه‌ی ئاوی گه‌رم و لیمۆ، سوودێكی زۆری هه‌یه بۆ پاككردنه‌وه‌ی جه‌سته له ژه‌هر و یارمه‌تیده‌ره بۆ رێكخستنی ماده ترشییهكانی جه‌سته.
* مرۆڤ دوور ده‌خاته‌وه له تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی جگه‌ر.
* یارمه‌تیده‌ره بۆ جێبه‌جێكردنی كرداری هه‌رسكردن له گه‌ده‌دا.
*هاوكاره بۆ لابردنی چه‌وری له‌ش و كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش.
* پله‌ی گه‌رمی له‌ش داده‌به‌زێنێت.
*یارمه‌تیده‌ره بۆ شتنی گه‌ده و پاككردنه‌وه‌ی له ژه‌هر.