کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئه‌م خۆراكانه بۆ چاو به سووده
زیاتر له 25 ملیۆن كه‌س له جیهاندا، ده‌ناڵێنن به هۆی لاوازی بینینی چاو، دیاره ئه‌میش هۆكاره‌كه‌ی زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئامێره ئه‌لكترۆنییه‌كان
K24 – ھەولێر
زیاتر له 25 ملیۆن كه‌س له جیهاندا، ده‌ناڵێنن به هۆی لاوازی بینینی چاو، دیاره ئه‌میش هۆكاره‌كه‌ی زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئامێره ئه‌لكترۆنییه‌كانی وه‌ك: "كۆمپیته‌ر، ئای پاد، پله‌ی سته‌یشن، ته‌له‌فزیۆن...هتد".
ئه‌م خۆراكانه‌ی خواره‌وه یارمه‌تیده‌رن بۆ به‌هێزبوونی یه‌كه‌ی بینینی چاو ئه‌مانه‌ن:
1- كه‌له‌رم: یه‌كێكه له‌و خۆراكه ته‌ندروستیانه‌ی پێكهاته‌ی دژه ئۆكسید و شێرپه‌نجه‌ی تێدایه، ماده‌یه‌كی زۆر له ڤیتامین و پیتاكارۆتینی له‌خۆ گرتووه كه رۆڵێكی باشیان هه‌یه بۆ باشتركردنی بینین چاوه‌كان.
2-گه‌نمه‌شامی: جگه له‌وه‌ی خۆراكێكی خۆش و به‌تامه، خۆراكێكی ته‌ندروستیشه، له پێكهاته‌ی "ئه‌لوتین و زیاكساسن" و دژه ئۆكسیدی تێدایه، یارمه‌تیده‌ره بۆ به‌هێز بوونی یه‌كه‌ی بینین.
3-سپێناخ: ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌ی "ئه‌لوتین و زیاكساسن"، ده‌توانرێ به شێوه‌ی شه‌ربه‌تیش بخورێت.
4-برۆكلی: ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین "C" و ماده‌ی "پیتاكارۆتین"، سوودێكی زۆری هه‌یه بۆ زیادكردنی ئاستی بینین.
5- هێلكه: باشترین سه‌رچاوه‌ی پرۆتینه و ده‌وڵه‌مه‌ندیشه به ڤیتامین "E"، جگه له‌وه‌ی سوودی هه‌یه بۆ چاو، یارمه‌تیده‌ریشه بۆ به‌هێزبوونی ددانه‌كان.
6-پرته‌قاڵ: سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ڤیتامین "C"یه، یه‌كێكه له میوه به‌سووده‌كان، ده‌وڵه‌مه‌ندیشه به ماده‌ی دژه ئۆكسید.
7- گێزه‌ر: گرنگترین خۆراكه بۆ به‌هێزبوونی چاوه‌كان، رۆڵێكی كارایی هه‌یه له رێكخستنی گواستنه‌وه‌ی خوێن بۆ چاوه‌كان.