کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئه‌م خۆراكانه بۆنی ناخۆشی ناو ده‌م ناهێڵن
K24 – ھەولێر
1- سێ‌و: یه‌كێكه له میوه به سووده‌كان، یارمه‌تیده‌ره بۆ رزگاربوون له بۆنی ناخۆشی ناو ده‌م، به‌جۆرێك دژی به‌كتریاكانی ناو ده‌م كار ده‌كات و هاوكاره بۆ لابردنی به‌شێكی خۆراكه به‌جێماوه‌كانی ناو ددان كه به یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ناخۆشبوونى بۆنى ده‌م هه‌ژمار ده‌كرێت.
2-نه‌عنه‌ع: خواردنی گیای نه‌عنه‌ع باشترین چاره‌سه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی خێرا رزگارت بێت له بۆنی ده‌م.
3-پرته‌قاڵ و لیمۆ: كاریگه‌ریه‌كی زۆری هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له بۆنى ده‌م رزگارت بێت.
4-دارچین" خواردنی دارچین له‌گه‌ڵ یه‌ك كوپ ئاو و هه‌نگوین، یارمه‌تیده‌ره بۆ خۆشكردنی بۆنى ده‌م.
5-گێزه‌ر: یه‌كێك له هۆكاره‌كانی دروستبوونى بۆنی ناخۆشی ناو ده‌م، كه‌می "لیك"ـه له ده‌مدا، خواردنی گێزه‌ر، یارمه‌تیده‌ره بۆ نوێ بوونه‌وه‌ی لیكی ده‌م.