کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئه‌م خۆراكانه ده‌بنه هۆكارى دروستبوونی سه‌رئێشه
سه‌رئێشه، یه‌كێكه له‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه به‌هۆی پاڵپه‌ستۆی ژیان و كێشه و شپرزه‌ی كاروباره‌كانی رۆژانه تووشی مرۆڤ ده‌بێت
K24 – ھەولێر
سه‌رئێشه، یه‌كێكه له‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه به‌هۆی پاڵپه‌ستۆی ژیان و كێشه و شپرزه‌ی كاروباره‌كانی رۆژانه تووشی مرۆڤ ده‌بێت، جگه له‌مه‌ش هه‌ندێ خۆراكیش یارمه‌تیده‌ره بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ تووشی سه‌رئێشه بێت و پێویسته به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دوور بكه‌ویته‌وه له خواردنی، ئه‌م خواردنانه‌ش ئه‌مانه‌ن:
1-په‌نیر: هه‌رچه‌نده په‌نیر سوودێكی زۆری ته‌ندروستی هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ تووشبوون به نه‌خۆشی سه‌ر ئێشه.
2-ئایس كرێم: له‌به‌رئه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆری چه‌وری له خۆگرتووه، رۆڵى هه‌یه له تووشبوون به نیمچه سه‌رئێشه.
3- شوكڵات: رێژه‌یه‌كی زۆری ماده‌ی "سیامین"ی تێدایه یارمه‌تیده‌ره بۆ دابه‌زاندنی رێژه‌ی "سیروتۆنین" و ده‌وڵه‌مه‌ندیشه به ماده‌ی چه‌وری.
4- قاوه: هه‌رچه‌نده یارمه‌تیده‌رێكی باشه بۆ باشبوونی ته‌ندروستی مرۆڤ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر خواردنی ده‌بێته هۆكاری تووشبوون به سه‌رئێشه و كه‌مبوونه‌وه‌ی سه‌رنج و تێڕامانی مرۆڤ.