کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
دابونهرێتى هاوسه‌رگيرى له‌لايه‌ن هۆزه‌كانى چين
سه‌ره‌ڕاى جياوازى ره‌گه‌ز و ئينتماى ئايينى له نێوان مرۆڤه‌كان، دابونه‌رێت به‌شێكى گرنگه له سيستمى هه‌ر وڵاتێك له جيهاندا
K24 – ھەولێر
سه‌ره‌ڕاى جياوازى ره‌گه‌ز و ئينتماى ئايينى له نێوان مرۆڤه‌كان، دابونه‌رێت به‌شێكى گرنگه له سيستمى هه‌ر وڵاتێك له جيهاندا، به‌جۆرێك دابونه‌رێت هه‌يه تايبه‌ت به هه‌ر تاكێك ياخود هه‌ر خێزان و هۆزێك به‌و جۆره بيروباوهڕهى كه هه‌يانه پابه‌ند ده‌بن پێوه‌ى، تاوه‌كوو ده‌بێته ياسايهكى تايبه‌ت به‌و هۆزه و هيچ تاكێك بۆى نييه پێچه‌وانه‌ى ياساى دابونهرێتهكهيان هه‌ڵسوكه‌وت بكات، ئه‌گه‌ر هاتوو و هه‌ر تاكێك سه‌رپێچى بكات، بهتوندترين شێوه سزا ده‌درێت.
دياره دابونهرێتيش له كۆمه‌ڵگه جۆر بهجۆرهكانى جيهاندا چه‌ند شتێكى تايبه‌ت ده‌گرێته‌وه وه‌كوو (په‌رستنى كه‌ش و هه‌واو، ميكانزمى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بۆنه تايبه‌تييه‌كان، مامه‌ڵه‌كردن له‌نێوان ژن و پياو، ژن و ژنخوازى، گه‌شه‌كردنى كۆمه‌ڵايه‌تى ..هتد).
يه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ى كه دابونهرێتى سهيروسهمهرهى تێدايه سه‌باره‌ت به ژن و ژنخوازى وڵاتى چينه.
له ناو هه‌ندێك له هۆزه هه‌ژاره‌كانى وڵاتى چين، شتێكى سه‌ير هه‌يه، ئه‌ويش شێوازى كچ به‌شوودانه، به‌جۆرێك بنه‌ماڵه‌ى كچه‌كه به‌مه‌به‌ستى ماره‌يى كچهكهيان زاوا ناچار ده‌كه‌ن، راوى مێشووله بكات له ناوچه كێڵگه پهينكراوهكان و شيرينى سه‌ر قه‌دى داره‌كان.
دواى راوكردنى ئه‌و مێشوولانه له لايه‌ن زاواوه، پێويسته له‌سه‌ر زاوا به‌شێك له‌و مێشوولانهى كه راويكردون له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و كچه‌دا بخوات كه ده‌يه‌وێت هاوسه‌رگيرى له‌گه‌ڵدا بكات.
هه‌روه‌ها له ناو هۆزى (مياد) له چيندا، به‌مه‌به‌ستى زانينى داهاتووى هاوسه‌رگيرى، خانه‌واده‌ى هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ى كچه‌كه‌و كوڕه‌كه، مريشكێك سه‌رده‌بڕن و دهيبرژێنن و ده‌رخواردى كچه‌كه‌و كوڕه‌كه ده‌ده‌ن، دواى ئه‌وه‌ى سه‌يرى چاوى هه‌ردوو چاوى مريشكهكه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر لهيهكچوونى تێيدا به‌دى كرا، ماناى وايه هاوسهرگيريهكه له داهاتوودا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، ئه‌گه‌ريش هيچ لێكچوونێك له‌نێوان چاوه‌كاندا به‌دى نه‌كرا، ماناى وايه هاوسهرگيريهكه له داهاتوودا شكست ده‌هێنێت، بۆيه پرۆژه‌ى هاوسه‌رگيرى له‌نێوانياندا هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.