کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئه‌سه‌د: رووسيا ده‌ستبه‌ردارى سووريا نابێت
به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكى سووريا رايگه‌ياند، هێشتا متمانه‌ى به دۆستايه‌تى و پشتيوانى رووسيا هه‌يه.
K24 – هه‌ولێر
به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكى سووريا رايگه‌ياند، هێشتا متمانه‌ى به دۆستايه‌تى و پشتيوانى رووسيا هه‌يه. ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه دێت، كه باراك ئۆباماى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، گوتبووى: رووسيا و ئێران ده‌زانن چيديكه ئه‌و بايهى هه‌ڵده‌كات له به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌سه‌ددا نييه.
به‌شار ئه‌سه‌د، چاوپێكه‌وتنێكى كه‌ناڵى ئهلمهنارى سه‌ر به حزبوڵڵاى لوبنان ئاشكرايكرد، هێشتا متمانه‌ى به هاوپه‌يمانێتى رووسيا هه‌يه و ده‌شڵێت: "رووسه‌كان له چوار ساڵى رابردوودا سهلماندييان كه دۆستن و خاوه‌ن پهيمانن".
ئه‌سه‌د، گوتيشى "ئه‌مه‌ريكاييه‌كان به‌وه ناسراوون كه پشت ده‌كه‌نه دۆسته‌كانيان، به‌ڵام رووسياييه‌كان وا نيين".
سه‌باره‌ت به ئێرانيش، به‌شار ئه‌سه‌د گوتى "ديمه‌شق و تاران له يه‌ك به‌ره‌دان و هێزى ئێران له به‌رژه‌وه‌ندى سووريايه و سه‌ركه‌وتنى ئێمه‌ش سه‌ركه‌وتنى تارانه".
له ئازارى 2011ه‌وه شه‌ڕى چه‌كدارى له سووريا بۆ رووخاندنى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ستيپێكردووه و تا ئێستا 240 هه‌زار كه‌س كوژراوون.