کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئيسرائيل.. 750 په‌نابه‌ر ئازاد كران
ده‌سه‌ڵاتدارانى ئيسرائيل 750 په‌نابه‌رى به ره‌چه‌ڵه‌ك ئهفريقاييان ئازاد كرد، به مه‌رجى ئه‌وه‌ى روو نه‌كه‌نه ته‌ل ئه‌بيب
K24 – هه‌ولێر
ده‌سه‌ڵاتدارانى ئيسرائيل 750 په‌نابه‌رى به ره‌چه‌ڵه‌ك ئهفريقاييان ئازاد كرد، به مه‌رجى ئه‌وه‌ى روو نه‌كه‌نه ته‌ل ئه‌بيب و كێشه بۆ ئيسرائيلييه‌كان درووست نه‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه هات له چه‌ند رۆژى رابردوودا ئه‌و پهنابهرانهيان له ناوچه‌ى "حولوت"ى بيابانى نه‌قه‌ب دهستگيركردبوو.
سيڤان وايزمان، گوته‌بێژى زيندانه‌كانى ئيسرائيل، رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ و دوێنێ هه‌زار و 178 په‌نابه‌رى ناياسايى ئازادكراوون.
له ناوه‌ندى سه‌ربازيى حولوت دا، پێويسته هه‌موو ئه‌و په‌نابه‌رانه رۆژانه 3 جار له‌به‌رده‌م بنكه‌ى واژووكردندا ئاماده بن و شه‌وانيش ده‌بێت له شوێنى مانه‌وه‌يان ئاماده بن، بۆ ئه‌وه‌ى له تۆمارى ئاماده‌بوواندا واژوو له به‌رامبه‌ر ناوه‌كانيان بكه‌ن.
ئه‌و په‌نابه‌رانه له‌سه‌ر بنه‌ماى بڕيارێكى دادگا ئازاد كراوون، كه له 11ى ئابى رابردوو ده‌رچووه و تێيدا هاتووه: هه‌ر په‌نابه‌رێك ماوه‌ى ساڵێك زياتر به‌ندكرابێت، ئازاد ده‌كرێت.
به گوێره‌ى ئامارى فه‌رمى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، 53 هه‌زار په‌نابه‌ر، داوايان له ئيسرائيل كردووه مافى په‌نابه‌رێتييان پێ بدات و زۆرينه‌ى ئه‌و په‌نابه‌رانه له رێگه‌ى بيابانى سيناوه گه‌يشتوونه‌ته ئيسرائيل.
زۆرينه‌ى ئه‌وانه‌ى رووده‌كه‌نه ئيسرائيل، له ئهريتريا و سوودانه‌وه ده‌چن و به ره‌چه‌ڵه‌ك ئهفريقيايين.