کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ميرێكى سعوودی شوقه‌ى ژنه ئه‌كته‌رێك به 28 مليۆن دۆلار ده‌كڕێت
ميرێكى عه‌ره‌بستانى سعوودييه، بڕى 28 مليۆن دۆلارى داوه‌ته شووقهيهك كه رووبه‌ره‌كه‌ى 473 مه‌تره
K24 – هه‌ولێر
ميرێكى عه‌ره‌بستانى سعوودييه، بڕى 28 مليۆن دۆلارى داوه‌ته شووقهيهك كه رووبه‌ره‌كه‌ى 473 مه‌تره و له باكوورى خۆرهه‌ڵاتى نيۆيۆركدايه و ده‌ستكارى كردنى ئه‌و شوقهيهش بووه‌ته هۆى ناڕه‌زايه‌تى دهرودراوسێكانى.
ماڵپه‌ڕى "ده‌يلى مێل"ى به‌ريتانيا، بڵاويكرده‌وه، مير محه‌ممه‌دى كوڕى شا فه‌هدى پادشاى پێشووى عه‌ره‌بستان، له باكوورى نيۆيۆرك، شوقه‌يه‌كى به بڕى 28 مليۆن دۆلار كڕيوه، ئه‌و شوقهيه له 1988ه‌وه ژنه ئه‌كته‌ر و راگهياندكارى ئهمهريكايى جوان ريڤهرز كڕيى بووى و تێيدا نيشته‌جێ ببو.
دواى كڕينى ئه‌و شووقهيه، ميره سعوودييهكه، ده‌ستيكردووه به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى شوقه‌كه‌ى و ئهسانسۆرێكى تێدا داناوه و ديكۆره فهرهنساييهكهى ناوه‌وه‌ى شووقهكهى گۆڕيوه و به‌وه‌ش درهودراوسێكانى نيگه‌ران كردووه، به‌و پێيه‌ى ئه‌وان بڕوايان وايه، ئه‌و شوقهيه له رووى ئهندازهييهوه ناوازه بووه.
مێژووى درووستكردنى شوقه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵى 1903 و له‌و كاته‌وه ده‌ستكارى شێوازه فهرهنساييهكهى ناوه‌وه‌ى نه‌كراوه.