کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
نه‌مسا.. ته‌رمى په‌نجا په‌نابه‌ر ده‌دۆزرێته‌وه
ته‌رمى په‌نجا په‌نابه‌رى ناياسايى له ناوچه‌يه‌كى خۆرهه‌ڵاتى نه‌مسا دۆزرانه‌وه.
K24 – هه‌ولێر
ته‌رمى په‌نجا په‌نابه‌رى ناياسايى له ناوچه‌يه‌كى خۆرهه‌ڵاتى نه‌مسا دۆزرانه‌وه.
رۆژنامه‌ى "كرۆن"ى نه‌مسايى بڵاويكرده‌وه، له ناوچه‌يه‌كى خۆرهه‌ڵاتى نه‌مسا ته‌رمى 50 په‌نابه‌رى ناياسايى كه له ناو كاميۆنێكدا به هۆى نه‌مانى ئۆكسجينه‌وه ژيانيان له‌ده‌ستدابوو، دۆزرانه‌وه.
نه‌مسا يه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى كه په‌نابه‌رانى ناياسايى له رێگه‌ى گهمى و يهختهوه رووى لێ ده‌كه‌ن، به ئومێدى ئه‌وه‌ى له‌وێوه روو له وڵاتانى ديكه‌ى ئه‌وروپايى بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ته‌رمى ئه‌و په‌نابه‌رانه دۆزرانه‌وه و وه‌زاره‌تى ناوخۆى نه‌مسا تا ئێستا هيچ لێدوانێكى فهرميى بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.
پێشتر رێكخراوى هيومان رايتس ۆچ بڵاويكرده‌وه، زۆرينه‌ى ئه‌و هاووڵاتيانه‌ى وه‌ك په‌نابه‌ر رووده‌كه‌نه ئه‌وروپا له چوار وڵاته‌وه دێن.
له راپۆرتێكدا، كه رۆژى 19ى حوزه‌يرانى رابردوو بڵاويكرده‌وه، رێكخراوى هيومان رايتس ۆچ رايگه‌ياند، له سه‌دا 60ى ئه‌وانه‌ى له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه روويانكردووه‌ته ئه‌وروپا، له وڵاتانى سوريا، ئهريتريا، ئه‌فغانستان و سۆماڵه‌وه رايانكردووه.
هه‌ر له راپۆرته‌كه‌دا، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، زۆرينه‌ى ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ى له نايجيريا، گامبيا، سه‌نيگال و مالييهوه روويان له ئه‌وروپا كردووه، بۆ به‌ده‌ستهێنانى ژيانێكى باشتر و خۆشتر ناچار بوونه وڵاته‌كانى خۆيان بهجێبهێڵن.
جوديت ساندرلاند، يه‌كێك له ئاماده‌كارانى راپۆرتهكهيه و رايگه‌ياند، زۆرينه‌ى ئه‌وانه‌ى ژيانى خۆيان له ده‌رياى سپى ناوه‌ڕاست ده‌خه‌نه مهترسييهوه بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌نه ئه‌وروپا، نايانه‌وێت سه‌ركێشى به ژيانى خۆيانه‌وه بكه‌ن، به‌ڵكو لهسهريان پێويسته له پێناو ده‌ستكه‌وتنى ژيانێكى باشتر ئه‌وه بكه‌ن.
له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه 100 هه‌زار پاڵێوراو بۆ كۆچكردن به‌ره‌و ئيتاليا و يۆنان له لاى كۆميسيۆنى باڵاى په‌نابه‌ران تۆمار كراوون.
رێكخراوه‌كه، داواى له يه‌كێتى ئه‌وروپا كردووه، هه‌وڵه‌كانى زياتر بكات بۆ له‌خۆگرتنى ژماره‌يه‌كى زياترى ئه‌و كه‌سانه‌ى دۆسييه‌كانيان شياوى ئه‌وه‌يه مافى په‌نابه‌رێتيان بدرێتێ.
به گوێره‌ى ئاماره نێودهوڵهتييهكان ژماره‌ى ئاواره و په‌نابه‌ران له ئه‌مساڵدا به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵى رابردوو، به رێژه‌ى دوو ئه‌وه‌نده زياتر بووه.
سه‌باره‌ت به ئامارى ساڵى رابردوو، رۆژى 18ى ئايارى رابردوو، كۆمیسیۆنی باڵای ئاواره‌كانى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، رايگه‌ياند، ته‌نيا له 2014دا 60 مليۆن كه‌س له جيهاندا ئاواره بوون، كه نيوه‌يان منداڵن.
"ئه‌نتۆنیۆ گوتیریس" ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی باڵای ئاواره‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیانى بڵاوكرده‌وه، به گوێره‌ى راپۆرته‌كه ته‌نیا له‌ساڵی 2014دا 60 ملیۆن ئاواره له جيهاندا تؤمار كراوون.
ئه‌نتۆنیۆ گوتی: "له 10 ساڵی رابردوودا ژماره‌ی ئاواره‌كان ته‌نیا 37,5 ملیۆن بووه، له ماوه‌ی نێوان ساڵانی ( 2013-2014) نزیكه‌ی 42,500 كه‌س زیادی كردووه".
ئه‌نتۆنیۆ، روونیشی كرده‌وه: "ئێمه له تواناماندا نییه وه‌ك پێویست هاوكاری سه‌رجه‌م قوربانيانى ململانێكان بكه‌ين، پێشبینیشمان وایه له كۆتایی ئه‌مساڵدا ژماره‌ی ئاواره‌كان روو له زیاد بوون بكات".
له‌و پێنج ساڵه‌ی دوایی دا 14 كۆڕه‌وی جیاجیا له وڵاتانی جیهاندا روویداوه، به‌تایبه‌تی وڵاتانی "سوریا، عێراق، یه‌مه‌ن، لیبیا، مالی، باشووری سوودان، باشووری نیجیریا، ساحل ئه‌لعاج، كۆماری ئه‌فریقیای ناوه‌ڕاست، كۆنگۆی دیموكرات، بوروندی، ئۆكرانیا، قيریغزستان، پاكستان و هه‌رێمى ئه‌راكان له وڵاتى بۆرما".
له راپۆرته‌كه‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كاندا ئه‌وه‌ش هاتووه، له ماوه‌ى 31 ساڵى رابردوو، ساڵى 2014 كه‌مترين ژماره‌ى ئاواره و په‌نابه‌رانى تێدا گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ زێد و وڵاتى خۆيان و ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌و ساڵه‌دا توانيبويان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵيان 126 هه‌زار و 800 كه‌س بووه.
هه‌روه‌ها له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به ره‌وشى خراپى منداڵان كراوه و نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه‌ى پشتڕاست كردووه‌ته‌وه كه نيوه‌ى زياترى ئه‌و ئاوارانه منداڵانن.
له چه‌ند رۆژى رابردووش‌دا ئيسرائيل 750 په‌نابه‌رى به ره‌چه‌ڵه‌ك ئهفريقيايى ئازاد كرد، كه ماوه‌ى ساڵێك له زيندانه‌كانى ئه‌و وڵاته‌دا به‌ند كرابوون.
به گوێره‌ى ئامارى فه‌رمى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، 53 هه‌زار په‌نابه‌ر، داوايان له ئيسرائيل كردووه مافى په‌نابه‌رێتييان پێ بدات و زۆرينه‌ى ئه‌و په‌نابه‌رانه له رێگه‌ى بيابانى سيناوه گه‌يشتوونه‌ته ئيسرائيل.
زۆرينه‌ى ئه‌وانه‌ى رووده‌كه‌نه ئيسرائيل، له ئهريتريا و سوودانه‌وه ده‌چن و به ره‌چه‌ڵه‌ك ئهفريقيايين.
فرانس24/ رۆيته‌رز