کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
دوو فه‌رمانده‌ى سوپاى عێراق ده‌كوژرێن
ياريده‌ده‌رى پرۆسه سه‌ربازييه‌كانى ئه‌نبار و فه‌رمانده‌ى فيرقه‌ى ده‌يه‌مى سووپاى عێراق له ئاكامى تهقينهوهيهكدا كوژران.
K24 – هه‌ولێر
ياريده‌ده‌رى پرۆسه سه‌ربازييه‌كانى ئه‌نبار و فه‌رمانده‌ى فيرقه‌ى ده‌يه‌مى سووپاى عێراق له ئاكامى تهقينهوهيهكدا كوژران.
له ئاكامى كرده‌وه‌يه‌كى خۆكوژييدا، هه‌ريه‌ك له عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌بو رهغيف، ياريده‌ده‌رى فه‌رمانده‌ى پرۆسه سه‌ربازييه‌كانى ئه‌نبار به پله‌ى ليوا روكن و سه‌فين عهبدولمهجيد، به پله‌ى عه‌ميد روكن و فه‌رمانده‌ى فيرقه‌ى ده‌يه‌مى سوپاى عێراق كوژران.
عه‌ميد يه‌حيا ره‌سوڵ، گوته‌بێژى فه‌رمانده‌ى پرۆسه سه‌ربازييه‌كانى ئه‌نبار رايگه‌ياند، ئه‌و دوو ئه‌فسه‌ره له ناوچه‌كه‌ى باكوورى شارى رومادى كوژراوون.
به گوێره‌ى لێدوانى ئه‌و به‌رپرسه، ته‌قينه‌وه‌كه له رێگه‌ى ته‌قاندنه‌وه‌ى ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو ئه‌نجام دراوه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، نه‌ك ته‌نيا ئه‌و دوو فه‌رمانده باڵايه‌ى سوپا، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌وانيشدا ژماره‌يه‌ك سه‌رباز كوژراوون، به‌ڵام هيچ زانيارييه‌كى له باره‌ى ژماره‌ى سه‌ربازه كوژراوه‌كان رانه‌گه‌ياند.