کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ياساى پارته‌كان په‌سند ده‌كات
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له دانيشتنى ئه‌مڕۆيدا ياساى پارته سياسييه‌كانى په‌سند كرد.
K24 – هه‌ولێر
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له دانيشتنى ئه‌مڕۆيدا ياساى پارته سياسييه‌كانى په‌سند كرد.
ياساى پارته سياسييه‌كان له لايه‌ن سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقه‌وه، خرايه‌ڕوو و دواى خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى ده‌قى پڕۆژه ياساكه، نوێنه‌ران تاوتوێى مادده و بڕگه‌كانى پرۆژه‌كه‌يان كرد و به زۆرينه‌ى ده‌نگ په‌سنديان كرد.
پوخته‌ى ناوه‌ڕۆكى ياساكه:
به گوێره‌ى ياسا نوێيه‌كه، ده‌سته‌ى دادوه‌رى تايبه‌ت به هه‌ڵبژاردن، كه به گوێره‌ى ياساى ژماره 11ى ساڵى 2007ى هه‌مواركراوى تايبه‌ت به كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان پێكده‌هێنرێت، ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى به‌سه‌ر پارته سياسييه‌كاندا هه‌يه.
مادده‌ى سێ له ياساكه ئامانجى ده‌ركردنى ئه‌و ياسايه‌ى روونكردووه‌ته‌وه و تێيدا هاتووه: "هێنانه‌دى بنه‌ماى هه‌مه‌ڕه‌نگى سياسى و حزبيى و رێكخستنه سياسييه‌كانه له‌سه‌ر بنه‌ماى شه‌رعييه‌تى ده‌ستوورى".
له به‌شى دووه‌مدا، كه تايبه‌ته به بنه‌ما بنه‌ڕه‌تييه‌كان و پێنج بڕگه‌ى له خۆ گرتووه، ئاماژه به مافى به‌شدارى سياسى هاووڵاتيان كراوه و تێيدا هاتووه، هه‌موو هاووڵاتييه‌ك مافى خۆيه‌تى په‌يوه‌ندى بگرێت به پارته سياسييه‌كانه‌وه و بۆ هيچ پارتێكى سياسيى نييه هاووڵاتييان ناچار به ئه‌ندامبوون له ريزه‌كانييدا بكات. هه‌روه‌ها هه‌بوونى په‌يوه‌ندى به دوو پارتى سياسييه‌وه له يه‌ك كاتدا قه‌ده‌غه كراوه. قه‌ده‌غه‌ى ئه‌وه‌ش كراوه لێپرسينه‌وه له هه‌ر كه‌سێك بكرێت به هۆى هه‌بوونى په‌يوه‌ندى به پارتێكى سياسييه‌وه.
له مادده‌ى پێنجه‌مى ياساكه‌دا، مه‌رجه‌كانى دامه‌زراندنى پارتى سياسى روونكراوونه‌ته‌وه و له بڕگه‌ى دووه‌مى مادده‌كه‌دا هاتووه: قه‌ده‌غه‌يه پارت و رێكخستنى سياسى له سه‌ر بنه‌ماى ره‌گه‌زپه‌رستى و تيرۆر و ته‌كفير و ده‌مارگيرى تائيفى و نه‌ژاد و نه‌ته‌وه پێكبهێنرێن.
له بڕگه‌ى سێيه‌مى هه‌مان مادده‌دا هاتووه: هه‌ر پارت و رێكخستنێكى سياسى بره‌و به ته‌كفير و پرۆگرامى حزبى به‌عسى هه‌ڵوه‌شاوه بدات، قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
له بڕگه‌ى سێيه‌مى مادده‌ى ده‌يه‌ميشدا هاتووه: "نابێت ئه‌ندامانى حزب، ئه‌ندام بن له ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى، كۆميسيۆنى بالاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان، كارمه‌ندانى سوپا و هێزه ئه‌منييه‌كانى ناوخۆ، ده‌زگاى هه‌واڵگرى و له حاڵه‌تى بوونى په‌يوه‌ندييدا، ده‌بێت ده‌ست له كارى يه‌كێكيان بكێشێته‌وه".