کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
وه‌به‌رهێنه‌ران نزیكی 30 ملیار دۆلاریان له پشكه‌كانیان ده‌رهێناوه
وه‌به‌رهێنه‌رانی جیهان، تا ڕۆژی 26ی ئه‌م مانگه، نزیكی 30 ملیار دۆلاریان له بانكه جیهانییه‌كان ده‌رهێناوه
K24- هەولێر
وه‌به‌رهێنه‌رانی جیهان، تا ڕۆژی 26ی ئه‌م مانگه، نزیكی 30 ملیار دۆلاریان له بانكه جیهانییه‌كان ده‌رهێناوه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و دڵه‌ڕاوكێیه له‌سه‌ر بازاڕی چین بۆیان دروست بووه.
بانكی ئۆف ئه‌مه‌ریكا میركل لینش ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه وه‌به‌رهێنه‌ران بڕه پاره‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراویان له سندوقی پشكه جیهانییه‌كان ده‌رهێناوه كه له ساڵی 2002 تاوه‌كوو ئێسته به‌و قه‌باره‌یه پاره ڕانه‌كێشراوه. كۆی بڕه پاره‌كه‌ش سه‌روو 29.5 ملیار دۆلاره، ئه‌وه‌ش كه جێی سه‌رنج بووه، ته‌نیا له یه‌ك ڕۆژی هه‌فته‌ی ڕابردوو 19 ملیار دۆلار ڕاكێشراوه له سندوقی پشكه جیهانییه‌كان.
بانكی ناوبراو له یاداشتێكدا كه دوێنێ هه‌ینی (28.8.2015) بڵاوی كردووه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كات كه ڕاكێشانی 19 ملیار دۆلار له ڕۆژێكدا، ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه و له‌دوای 2007 تا ئێستا به قه‌باره‌ی ئاوا پاره ڕانه‌كێشراوه له ڕۆژێكدا.
ئه‌و ترسه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ران له به‌هێزبوونی زیاتری ئابووری چین هه‌یانه، بووه‌ته هۆكار بۆ دڵهڕاوێكێ و بڕیاردانی جیاواز كه یه‌كێكیان كشانه‌وه‌ی پاره‌كانیانه له بانكه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، چونكه چین ده‌یه‌وێ زیاتر پهلكهشی بكات و زۆرتر بچێته نێو بنجوبناوانی بازاره‌كانی جیهان، له دوایین هه‌نگاویشیدا، نرخی دراوی وڵاته‌كه‌ی (یوان) دابه‌زان، ئه‌مه‌ش بووه هۆی دابه‌زینی پشكه چینییه‌كان، به‌مه‌ش بازاری جیهانی داكشانی گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینی.
هه‌ر به‌پێی یاداشته‌كه‌ی بانكی ئۆف ئه‌مه‌ریكا، له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه، سندوقی پشكه‌كان له بازاڕه تازه هه‌ڵكشاوه‌كان، بڕی 48.4 ملیۆن دۆلاری له‌ده‌ست داوه.