کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
سبه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان پرسی سەرۆکایەتی یەکلایی دەکەنەوە
له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی و پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ده‌سه‌ڵاته‌كانی، بڕیاره سبه‌ی هه‌موو
K24- هەولێر
له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی و پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ده‌سه‌ڵاته‌كانی، بڕیاره سبه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان كۆببنه‌وه.
سبه‌ی یه‌كشه‌ممه (30.8.2015) له شاری هه‌ولێر، شه‌شه‌م كۆبوونه‌وه‌ی پێنج لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی باشووری كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت و بڕیاریشه هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه، ته‌واوی ئەو حزبانەی ئەندامیان لە پەرلەمانی كوردستان ھەیە، بەشداری تێدا بكەن.
له ئێسته‌وه، هه‌ریه‌ك له بزوتنەوەی ئیسلامی و لیستی پێشكەوتنی توركمانی، هه‌ریه‌كه‌یان له‌به‌ر هۆكاری تایبه‌تی خۆیان، بڕیاریان داوه به‌شداری له‌و كۆبوونه‌وه‌یه نه‌كه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو (26.8.2015) پێنج لایه‌نه‌كه (پارتی، گۆڕان، یه‌كێتی، یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ) له‌سه‌ر 13 بڕگه رێككه‌وتن كه پێوه‌ندى هه‌بوو به یاساى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و راپۆرته‌ى كه له‌په‌رله‌مان پێشكه‌ش كرابوو، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی، فوئاد حسێن، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامی شاندی پارتی له كۆبوونه‌وه‌كه، ڕای گه‌یاند: "كۆمه‌ڵێ بڕگه‌ى دیكه ماون تاوه‌كوو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ریان رێككبكه‌ون، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى بڕگه ناكۆكه‌كان یه‌كلایى بكه‌ینه‌وه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: "یه‌كێ له بڕگه‌كان تایبه‌ت بوو به ده‌سه‌ڵاتى هێزه چه‌كداره‌كان، گفتوگۆى له‌سه‌ر كرا، بڕیاردرا هه‌ر لایه‌نێكى سیاسى بگه‌ڕیته‌وه بۆ لاى سه‌ركرده‌كانى خۆیان و كۆتا پێشنیازى خۆیان بێنن و له‌كۆبوونه‌وه‌ى داهاتوودا گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌كرێ". له‌باره‌ى میكانزمى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش، فوئاد حسێن گوتی: "تا ئێسته نه‌گه‌یشتوونه‌ته هیچ ئه‌نجامێك".
به‌پێی ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی پێشوو، سبه‌ی كۆتایی به‌و پرسه دێت و لایه‌نه‌كان ده‌گه‌نه "سازان"ی كۆتایی، ئه‌و سازانه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان، هه‌ریه‌كه به شیكردنه‌وه‌ی تایبه‌تی خۆی، قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرد.
ساڵی 2005، مه‌سعوود بارزانی، له په‌رله‌مانی كوردستان وه‌كوو یه‌كه‌م سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ هه‌ڵبژێردرا و له ساڵی 2009 به ده‌نگی خه‌ڵك متمانه‌ى پێبه‌خشرا.
له‌و كاته‌دا هه‌ندێ لایه‌ن داوایان ده‌كرد بارزانی دوای ته‌واوبوونی خولی دووه‌م، له پۆسته‌كه‌ی لابچێت، به‌ڵام له ساڵی 2013 بەپێی داوایەکی پەرلەمانتارانی ئەو خولە کە لە 30ی حوزەیرانی هەمان ساڵ بەرزکرابووەوە، داواکرابوو مەسعوود بارزانی دوو ساڵی دیكه لە سەرۆکایەتی هەرێم بمێنێتەوە.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌نجومه‌نى شوراى هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه، بارزانى له پۆسته‌كه‌یدا تا دوو ساڵی دیكه بمێنێته‌وه.
به‌مه‌به‌ستى گه‌یشتن به یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پرسى سه‌رۆكایه‌تى، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، پێنج لایه‌نه‌كه (پارتى، گۆڕان، یه‌كێتى، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ) و ته‌واوی لایه‌نه‌كانی له په‌ره‌له‌مان ئه‌ندامێتیان هه‌یه، له هۆڵى سه‌عد عه‌بدوڵڵادا كۆده‌بنه‌وه.