کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
عه‌بادى ناوچه‌ى خهزراى به رووى خه‌ڵكدا كرده‌وه
حكومه‌تى سه‌رۆك وه‌زيران، حه‌يده‌ر عه‌بادى، بڕيارى دا ناوچه‌ى خهزراى ناوه‌ندى ده‌سه‌ڵاتى سياسى عێراق به رووى هاووڵاتيياندا بكاته‌وه.
K24 – هه‌ولێر
حكومه‌تى سه‌رۆك وه‌زيران، حه‌يده‌ر عه‌بادى، بڕيارى دا ناوچه‌ى خهزراى ناوه‌ندى ده‌سه‌ڵاتى سياسى عێراق به رووى هاووڵاتيياندا بكاته‌وه.
ناوچه‌ى خه‌زرا ناوه‌ندى كۆبوونه‌وه‌ى دامه‌زراوه سه‌ره‌كييه‌كانى حكومه‌تى عێراق و باڵيۆزخانه و باره‌گاى سه‌ره‌كى كه‌سايه‌تى و ژماره‌يه‌ك لايه‌نى سياسييه له شارى به‌غدا.
له 2003ه‌وه ناوچه‌كه به رووى هاووڵاتييانى عێراقدا داخراوه و ته‌نيا كاربه‌ده‌سته حكومييه‌كان و نێرده بيانييه‌كان بۆيان هه‌بوو له‌و ناوچه‌يه‌دا بمێننه‌وه و هاتوچۆى بكه‌ن.
له بڕيارێكيدا، كه دوێنێ هه‌ينى (28.8.2015)، ده‌ريكردووه، حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زيران بڕيارى دا ناوچه‌كه به رووى هاووڵاتيياندا بكرێته‌وه.
له بڕياره‌كه‌دا هاتووه: "فه‌رمانمان ده‌ركردووه بۆ فيرقه‌ى تايبه‌ت و فه‌رمانده‌ى پرۆسه‌كانى به‌غدا، كه رێوشوێنى پێويست بگرنه به‌ر به مه‌به‌ستى كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌ى ناوچه‌ى خه‌زرا به رووى هاووڵاتيانى عێراقدا".
سه‌رچاوه: فرانس 24