عه‌بادى ناوچه‌ى خه‌زراى به‌ رووى خه‌ڵكدا كرده‌وه‌

حكومه‌تى سه‌رۆك وه‌زيران، حه‌يده‌ر عه‌بادى، بڕيارى دا ناوچه‌ى خه‌زراى ناوه‌ندى ده‌سه‌ڵاتى سياسى عێراق به‌ رووى هاووڵاتيياندا بكاته‌وه‌.

عه‌بادى ناوچه‌ى خه‌زراى به‌ رووى خه‌ڵكدا كرده‌وه‌
عه‌بادى ناوچه‌ى خه‌زراى به‌ رووى خه‌ڵكدا كرده‌وه‌

 K24 – هه‌ولێر

حكومه‌تى سه‌رۆك وه‌زيران، حه‌يده‌ر عه‌بادى، بڕيارى دا ناوچه‌ى خه‌زراى ناوه‌ندى ده‌سه‌ڵاتى سياسى عێراق به‌ رووى هاووڵاتيياندا بكاته‌وه‌.

ناوچه‌ى خه‌زرا ناوه‌ندى كۆبوونه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌ سه‌ره‌كييه‌كانى حكومه‌تى عێراق و باڵيۆزخانه‌ و باره‌گاى سه‌ره‌كى كه‌سايه‌تى و ژماره‌يه‌ك لايه‌نى سياسييه‌ له‌ شارى به‌غدا.

له‌ 2003ه‌وه‌ ناوچه‌كه‌ به‌ رووى هاووڵاتييانى عێراقدا داخراوه‌ و ته‌نيا كاربه‌ده‌سته‌ حكومييه‌كان و نێرده‌ بيانييه‌كان بۆيان هه‌بوو له‌و ناوچه‌يه‌دا بمێننه‌وه‌ و هاتوچۆى بكه‌ن.

له‌ بڕيارێكيدا، كه‌ دوێنێ هه‌ينى (28.8.2015)، ده‌ريكردووه‌، حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زيران بڕيارى دا ناوچه‌كه‌ به‌ رووى هاووڵاتيياندا بكرێته‌وه‌.

له‌ بڕياره‌كه‌دا هاتووه‌: "فه‌رمانمان ده‌ركردووه‌ بۆ فيرقه‌ى تايبه‌ت و فه‌رمانده‌ى پرۆسه‌كانى به‌غدا، كه‌ رێوشوێنى پێويست بگرنه‌ به‌ر به‌ مه‌به‌ستى كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌ى ناوچه‌ى خه‌زرا به‌ رووى هاووڵاتيانى عێراقدا".

سه‌رچاوه‌: فرانس 24