کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
10 ئه‌ندامى بۆكۆحه‌رام له‌سێداره ده‌درێن
دادگايه‌كى وڵاتى چاد، سزاى له‌سێداره‌دانى به‌سه‌ر 10 ئه‌ندامى بۆكۆحهرامدا سه‌پاند.
K24 – هه‌ولێر
دادگايه‌كى وڵاتى چاد، سزاى له‌سێداره‌دانى به‌سه‌ر 10 ئه‌ندامى بۆكۆحهرامدا سه‌پاند.
رۆژى هه‌ينى (28.8.2015)، دادگايه‌كى وڵاتى چاد، سزاى له‌سێداره‌دانى به‌سه‌ر 10 ئه‌ندامى گرووپى ئيسلامى بۆكۆحهرامدا سه‌پاند، به هۆى تێوه‌گلانيان له دوو ته‌قينه‌وه‌ى خۆكوژى كه ببوونه هۆى كوژرانى 38 كه‌س له‌و وڵاته‌دا.
هه‌ريه‌ك له وڵاتانى نايجيريا، چاد، كاميرۆن، نايجهر به‌يه‌كه‌وه رووبه‌ڕووى مه‌ترسييه‌كانى گرووپ و رێكخراوه ئيسلامييه‌كان بوونه‌ته‌وه و مهترسيدارترينيشيان گرووپى بۆكۆحهرامه.
له ماوه‌ى رابردوودا، ئه‌و ده‌وڵه‌تانه گه‌يشته ئه‌و بڕوايه‌ى هێزێكى هاوبه‌ش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گرووپه ئيسلامييه‌كان پێكبهێنن.
له 2009ه‌وه گرووپه ئيسلامييه‌كان له‌و وڵاتانه سهريانههڵداوه و له‌و كاته‌وه تا ئێستا 15 هه‌زار كه‌س كوژراوون.
سه‌رچاوه: فرانس 24