کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئه‌م خۆراكانه ده‌بنه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى زیره‌كی
پله‌ی زیره‌كی له كه‌سێكه‌وه ده‌گۆڕێت بۆ كه‌سێكی دیكه، دیاره ئه‌میش چه‌ندان هۆكار هه‌ن، یارمه‌تیده‌رن بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی زیره‌كی به گشتی و له منداڵدا به‌تایبه‌تی
K24 – ھەولێر
پله‌ی زیره‌كی له كه‌سێكه‌وه ده‌گۆڕێت بۆ كه‌سێكی دیكه، دیاره ئه‌میش چه‌ندان هۆكار هه‌ن، یارمه‌تیده‌رن بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی زیره‌كی به گشتی و له منداڵدا به‌تایبه‌تی.
له گرنگترین ئه‌و هۆكارانه‌ی، ده‌بنه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی زیره‌كی، بریتیه له خواردنی خۆراكێكی ته‌ندروست و به‌سوود، به‌جۆرێك واده‌كات تێڕوانین و سه‌رنج، قوڵتربێت له مێشكدا، ده‌كرێ له‌م خاڵانه‌ی خواره گرنگترین ئه‌م خۆراكانه ده‌ستنیشان بكه‌ین:
1-سیر: له‌به‌رئه‌وه‌ی سیر پێكهاته‌ی دژه ئۆكسید و پیریه‌تی تێدایه، له‌ش ده‌پارێزێت له ڤایرۆسه‌كانی "به‌كتریا و ئه‌نفلۆزا"، ناهێلێت تووشی نه‌خۆشی سكچوون، یارمه‌تیده‌رێكی باشیشه بۆ پاراستنی مێشك و دڵ له نه‌خۆشییه‌كانی خوێن.
2-سه‌وزه‌وات: ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامینه‌كانی "B12 وB6"، یارمه‌تیده‌ره بۆ پاراستنی مێشك، پله‌ی زیره‌كی به‌رز ده‌كاته‌وه.
3-سپێناخ: ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌ی دژه ئۆكسید و یارمه‌تیده‌ره بۆ مانه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی ناو مێشك و رێژه‌ی له بیرچوونه‌وه‌ی مرۆڤ كه‌م ده‌كاته‌وه.
4-ماسی: پێكهاته‌ی ماده‌كانی ماسی، هاوكاره بۆ پاراستنی مێشك و دڵ، جگه له‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ره بۆ ده‌ردانی "سیرتۆنین"ی له‌ش و گه‌یاندنی هۆرمۆنه‌كان بۆ مێشك، هه‌روه‌ها پله‌ی زیره‌كی به‌رز ده‌كاته‌وه‌و یارمه‌تی مێشك ده‌دات بۆ ئه‌نباركردنى زانیارییه‌كان.
5-زه‌یتی زه‌یتون: یارمه‌تی رێكخستنی پله‌كانی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن ده‌دات، جگه له‌مه‌ش واده‌كات رێژه‌ی كۆلیسترۆڵ كه‌م بكاته‌وه‌و ئه‌میش به‌حوكمی ئه‌وه‌ی ماده‌ی پۆلیفینۆلی تێدایه یارمه‌تیده‌ره بۆ رێكخستنی كۆلیسترۆڵ و پاڵه‌په‌ستۆی خوێن.
6-شه‌ربه‌تی مێووژ: خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی مێژوو یارمه‌تیده‌ره بۆ درێژبوونی ته‌مه‌نی مرۆڤ، جگه له‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی زۆری دژه ئۆكسیدی تێدایه كه یارمه‌یتیده‌ره بۆ باشتركردنی چالاكییه‌كانی مێشك و یارمه‌تییده‌ره بۆ ئه‌نباركردنی زانیارییه‌كانی ناو مێشك.
7-برنجی قاوه‌یی: ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌ی "مه‌گنیسیۆم" و ڤیتامی "B6" كه یارمه‌تیده‌ره بۆ باشتركردنی چالاكی و به هێزكردنی هه‌سته‌وه‌ره‌كانی مرۆڤ.
8-ترێ: بڕێكی زۆر ماده‌ی دژه ئۆكسیدی تێدایه و یارمه‌تیده‌ره بۆ باشتكردنی یاده‌وه‌ره‌ی مرۆڤ و چالاكییه‌كانی مێشك به‌هێز ده‌كات، هه‌روه‌ها هاوكاریشه بۆ جێگیربوونی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن و مێشكیش ده‌پارێزێت له تووشبوون به نه‌خۆشی جه‌ڵته.